=KTML_Bold=پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی داوای گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دەکات بۆ سەر ئەرکەکەی.=KTML_End=
لە دواین کۆبوونەوەی نێوان مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، یەکێتی بەشێوەیەکی فەرمی داوای پۆستی وەزیری پێشمەرگەیان لە #پارتی دیموکراتی کوردستان# کردبوو. بۆ ئەو مەبەستەش #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# داوای ئەوەیان کردبوو کە یەکێک لە وەزیرەکانی یەکێتی بە وەکالەت پۆستی وەزیری پێشمەرگە وەربگرێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی وەڵامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان داوەتەوە و بەو حیزبەیان ڕاگەیاندووە کە بەلای پارتییەوە پۆستی وەزیری پێشمەرگە مافی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بەڵام ئەو پۆستە وەزیری هەیە و ئەو کەسەشی وەزیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە. هەر کاتێک یەکێتی بیەوێت دەتوانێت وەزیرەکەی بنێرێتەوە بۆ دەوامی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە وەڵامەکەیاندا بۆ یەکێتی ئەوەیان خستووەتەڕوو کە پۆستی وەزیری پێشمەرگە پۆستێکی گرنگە و ناکرێت بە وەکالەت بەڕێوە ببرێت لە کاتێکدا کە وەزیری هەیە و ئەو وەزیرەش هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە کە بگەڕێتەوە بۆ دەوامی خۆی. لە وەڵامەکەیاندا بۆ یەکێتی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە ئەوان وەک پارتی ئەوە بەباش دەزانن کە #شۆڕش ئیسماعیل# بگەڕێتەوە بۆ دەوامی وەزارەت و وەک وەزیری پێشمەرگە دەوامی خۆی بکات. [1]