=KTML_Bold=هێزەکانی نزیک لە حەشدی شەعبی و پارتی ڕکابەری توند لەسەر چوار کورسی کۆتای کریستیانەکان دەکەن.=KTML_End=
چوار کورسی کۆتای کریستیان لە ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بەغدا و #کەرکووک# و #نەینەوا# و بەسرە ڕکابەری لەنێوان چەند لیست و هاوپەیمانێتییەکانی کریستیان درووستکردووە کە لە پشتیانەوە هێزی گەورەتر هەن.
لە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێراق بەهۆی ئەوەی کۆتایی کریستیانیەکان یەم بوو، بزووتنەوەی بابلیۆن بە سەرکردایەتی ڕەیان کلدانی و بە پشتیووانی شیعەکان زۆربەی کورسی کۆتاکانی بردەوە، بەڵام لە هەمواری یاسای هەڵبژاردن پارتی سەرکەوتوو بوو لە گۆڕینی یاساکە بەوەی کورسی هەر پارێزگایەک لە سنووری پارێزگاکە دەنگی پێ بدرێت.
بۆ کورسی کۆتای کریستیانەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان سێ لیست و هاوپەیمانی گەورە ڕکابەری دەکەن. کە بریتین لە لیستی بابلیۆنی ڕەیان کلدانی بە پشتیووانی حەشدی شەعبی. لە بەرمبەردا هاوپەیمانی حاموڕابی بە سەرۆکایەتی #ئانۆ جەوهەر# وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بە پشتیووانی پارتی پێکهێنراوە و پێکهاتووە لە هەرسێ حزبی ئەنجوومەنی نەتەوەی کلدان و یەکێتی دیموکراتی کلدانی و بزووتنەوەی گردبوونەوەی سریان. بەلای کەمەوە ئامانجیانە کورسی کۆتای پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووک ببەن.
جگە لە لیستی بابلیۆن و هاوپەیمانی حاموڕابی کە حەشدی شەعبی و پارتی لە پشتیانەوەن لایەنە مەسحیەکانی تر لەدەرەوەی ئەو دوو لیستە هاوپەیمانێتییەکیان درووستکردووە بەناوی ئەسرا کە پێکهاتون لە پێنج پارتی کریستیان. [1]