کەو ئەو کەوەیە بەرامبەر کەو بخوێنێت.
کەو یەکێکە لەو باڵندانەی کە لە کوێستانەکانی کوردەواردا هەیە، لەکاتی جووتبوونیاندا نێرەکەوەکان دەخوێنن و سەرنجی ماکەوەکان ڕادەکێشن، هەندێکجار دوو نێرەکەو لەسەر ماکەوێک دەخوێنن و دەبێتە شەڕیان. واتە: قسەوباسی نێوان دوو کەس بەشێوەی ڕووبەڕوو بوێرییە. [1]