قەل چوو، خەبەر چوو.
قەل: مەبەست لە قەلەڕەشە کە لە ئەفسانی کوردەواردا بە باڵندەیەکی خراپ ناسێنراوە، هەواڵی خراپ دێنێ و دەبات، خەبەر: هەواڵ. واتە: کەسێک لەناو بنەماڵە و خێڵدا سەری خۆی هەڵبگرێت و ونبێت، هەواڵیشی وندەبێت، کەس نەزانێت چیبەسەرهاتووە و بۆ کوێوە چووە. [1]