قسە لە زیو بێت، بێدەنگی زێڕە.
زیو یان زێڕ: دوو جۆر مادەی کانزایی گرانبەهان، زێڕ لە زیو بەهادارترە. لە کۆڕ و کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتییدا قسەی باش و خراپ دەردەبڕێت، هەندێک جار دەربڕینی بیروڕا مرۆڤ دەخاتە دۆخی خراپەوە، واتە: زۆرجار لە هەندێک دۆخی تایبەتیدا هیچ نەوتن باشە، کورد دەڵێت: قسە وتنی زیوە، نەوتنی زێڕە. [1]