قسە هەزارە، دووانی بەکارە.
لە کۆمەڵگەی کوردەواردا کەسانی ڕەوانبێژ و قسەزان هەن کە توانای دەربڕینیان لە ئاستێکی باڵادایە، دەتوانن بەشێوەیەکی کوورتبڕی قسەبکەن، واتە: بە چەند وشەیەکی کەم واتای زۆر دەببڕن، لە بەرانبەریشدا کەسانێک هەن کە بە وشەگەلێکی زۆر واتایەکی کەم دەردەبڕن، واتە: هەزار قسە دەکەن دوانی کەڵکی هەیە. مەبەست لەوەیە کە دەبێت مرۆڤ قسە کەم بکات و کەڵک بگرێت.[1]