قسە هەندێکی دەوترێ و هەندێکی لەبن ددانە.
پاراستنی نهێنی مرۆڤەکان لانی کەمی ڕەوشتە، چونکە هەموو کەسێک بەپێی پێگەی کۆمەڵایەتی و تەمەنی هەندێک نهێنی لا بەرجەستە دەبێت، دەشێ بەشێکی بۆ دۆست و نزیکەکانی ئاشکرا ببێت، واتە: قسەوباس و بابەتی تایبەتیی کۆمەڵایەتی مەرج نییە هەمووی بوترێت، هەندێکی بۆ پاراستنی کەسایەتی دەوروبەر دەپارێزرێت. [1]