قسەی بەر ئاگردانی و نانی مام ڕەحمانی.
قسەی بەر ئاگردان: مەبەست لە کۆبوونەوەی خۆشیی شەوانی خێزانی کوردەوارە لە دۆخێکی ئارامدا. مام ڕەحمان: مەبەست لە کەسایەتییەکی نانبدەی نەناسراوە. واتە: قسەی خۆشیی بەرئاگردان بەتێروپڕی و ئارامیی، جیاوازە لە قسەی ڕۆژی تەنگانە و ناخۆشیی.[1]