قسەی خۆش کوێستانی کێرە.
وڵاتی کوردەوار بەشی زۆری ناوچەی کوێستانییە، شوێنی زۆر دڵڕفێن و ئارام بەخشی تێدایە، مرۆڤ لەو جۆرە جێگایانە دەکەوێتە دۆخێکی هەست بزوێنەوە. قسەی خۆش و باسی ئافرەت و پێداهەڵوتنی هەروەها دڵداری و خۆشەویستی هەموو ئەمانە هەست دەبزوێنن و ئارەزوو دەجووڵێنن. بۆ کەسێک بەکاردێت کە تەنیا بەقسە هەستەکانی بجووڵێت. [1]