کەر کە تۆپی، قەل لەپێشدا چاوی کوێر ئەکا.
چاوی زەق نیشانەی ژیانە، قەل و داڵ لێی دەترسن، بۆ ئەوەی لە چاوی دانەچڵەکن، پێشەکی دەریدەهێنن، پاشان دەست بە خواردنی دەکەن. کاتێکیش دوژمن هێرش بۆ سەر گەلێک دەهێنن، سەرەتا چاوترسێنیان دەکەن، پیرۆزییەکانی نیشتمان دەشکێنن، پاشان دەمی تێدەژەنن. [1]