بەهرە
#زانا ڕەزاق#
یەکێک لەو سیفەتەو تایبەتمەندییانەی کە مرۆڤ هەیەتی بەهرە لەشتێک یان شتانێک یان ڕوونتر بڵێم لە بوارێک یان بوارانێک ئەمەش بەپێی کەسەکان دەگۆڕێت هەروەک چۆنیش تەبیعاتو ڕەفتاری مرۆڤەکان بەیەک ناچێت ئاواش بەهرەکانیان لەیەک ناچێ یانی هەموویان بەهرەیان لەشتێک نابێت یان زۆرینە یان بەڵکوو ئەمەش دابەش دەبێت بەسەر مرۆڤەکاندا بە جۆرێکی تر بڵێم هەموو مرۆڤ بەهرەی هەیە گرنگتر و چاکتر ئەوەیە ئەو مرۆڤە بزانێت لەچی بەهرەی هەیە لەخۆیدا بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی لەو بەهرەیەی کە هەیەتی بتوان پەرە بەتوانا و بەهرەی بدات
بۆ ئەوەی بەرەو چاکترو باشتر بڕوات یانی دەبێ بەرژەوەندی خۆی و مرۆڤەکانی تر بێت نەک حەز و هەست و عاتیفی چونکە بەڕای من بەحەز هۆکارێکە مرۆڤەکان تووشی شکست یان کاریگەریی زۆر درووست نەکات لەسەر مرۆڤەکان بەرەو پێش بردنی کۆمەڵگە هەروەها ئەو بوارەی کاری تێدەکات ئینجا دەبێ مرۆڤەکە بزانێت بە چ ڕێگایەک ئەو بەهرەی هەیەتی بەرەو پێش دەبات چونکە من پێم وایە لەوەش جۆری هەیە یانی بەشێوازی جیاواز بەرەو پێش دەچێت
دەشێ ئەو کەسە بەهرەدارانە خۆیان دەربێخن بۆ ئەوەی زوو بدۆزێتەوە لە کۆمەڵگە و بوارەکەی بەهرەی هەیە بتوانێ سوودیان پێبگەیەنێ بەڕاستیش و بە پلەی یەکەم ئەرکەکە لەسەر خۆیانەکە بیسەلمێنن و کێن و چیان پێیە چۆن دەتوانن چی پێشکەش بکەن و سوودیان بۆ کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی هەبێت
بێگومان هەن و هەشبوونە بەدەرنەکەوتوونە ئەوەش بە پلەی یەکەم خودی خۆیان ڕادەوەستێت کە بۆ وایان نەکردووە؟
بۆ نموونە
تۆ یاریزانێکی باشی تا لە یاریگا بچووکەکان و گەورەکان یاری نەکەیت کێ دەزانێ تۆ یاریزانێکی بەهرەداری یان دەتوانم چەندان نموونەی تر بهێنمەوە لە گشت بوارەکان.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=