چەند خاڵێک بۆ زیرەکی؟
#زانا ڕەزاق#
یەکەم کاتێک دانێ بە تەنیا بیت تەنیایی وا لە مرۆڤ دەکات بیربکاتەوە خەیاڵ بکا ئەمەش وا دەکات گەمە بەمێشک بکات کاتێکیش گەمە بە مێشک کرد ئەوا دەبێ مێشکت بە جوڵە بێخی
دووەم خوێندنەوەی بابەتەکانی بیرکاری و فیزیا ئەو بابەتانەی حیسابین
سێیەم سەیرکردنی یاری تۆپی پێ و ئەو شتانەی کەوا دەکا مێشکت بجولێنی بەس مەرجێک کاتێک سەیری دەکەی هۆشت لای تۆپی پێیە کە بێت
چوارەم بنیش جواندن
پێنجەم گفوتوگۆ کردن لەگەڵ ڕای جیاواز کەسانی خاوەن ئەزموون بەتایبەت ئەوانەی تەمەن گەورەن و ئەزموونێکی پاشیان لە ژیاندا هەیە
خۆت هەست بەتوانای خۆت ناکەی
یەکێک لەو شتانەی مرۆڤێک هەستی پێناکات تواناکەیەتی لەو بوارەی کە هەیەتی بەهەمان شێوەش تەمەنییەتی یانی هەروەک چۆن خۆت هەست بەگەورەبوونی خۆت ناکەی ئاواش سەرەتا هەست بەتواناو هێزی خۆت ناکەی تا بەرانبەرەکانت بۆت باس دەکەن و یان پێت دەڵێن یان دەبیستی
دوای ئەوەی پێیان وتی ئەو کات دەزانی هەست ناکەی خاوەن بیر و فکرێکی باشە تا خەڵکە پێی دەڵێن یان نووسینەکانی بەکاردەهێنن
یان نموونەی تر وەستایەکی دیوار سەرەتا خۆی هەست ناکات کە وەستایەکی باشە تا کاری جوانی لای خەڵک نەبینرێت و خەڵک پێیی نەڵێت هەروەک چۆنیش کەسێک هەمیشە لەگەڵتە هەست بە گۆرانکاری یەکتری ناکەن یان بیشکەن زۆر دەگمەن بەڵام کەسێک ماوەیەک تۆی نەدیبیت ئەوا ئەمە شتێکی ترە
تۆ دەتوانی بگەی بە کەسە بەتواناکان؟
کاتێک ئێمە دەڵێن ئەو کەسە بەتوانا و لێهاتووە کەسمان وەکوو ئەونین بریا لە شوێنی ئەو باین ئەوا بەڕای من پێویست دەبوو پێش ئەوەی ئەو قسەو گفتوگۆ بکەن پێویست دەبوو بڵێن چۆن وای لێهات بۆ ئەوەی ئێمەش وەکوو بکەین بگەینە ئەو توانایەکە هەیەتی یان ئەو پلەو شوێنی کە هەیەتی
ئیدی بێگومان تۆ ئەتوانیت و دەتوانی بگەی ئەو ئاستە بە مەرجێک ئەو شێوازە ئەو ئامرازانە بزانی کە چۆن پێیگەیشت یانی کاتێک کەسێک بەتوانایە لە بواری نووسین داڕشتن و جوان بنووسین بێگومان ئەمە بە ڕاهێنان و پەرەپێدان گەیشتوتە ئەو ئاستە یان وەستایەک لە هەندێک بوار کە گەیشتوتە ئەو قۆناغە بێگومان قۆناغەکانی تری بڕیوەو لەسەرەتا بناغەوە دەستی پێ کردووە دواتر وردەوردە گەیشتوتە ئەو هەروەک چۆنیش کەسێک بەتەمەن لە تۆ گەورەترە ئەوا لە پێش چاوت لە قۆناغێکی ترە بەس بەگەیشتنی کاتی دەوێت ئاواش بۆ هەر بوارێک و کەسێک بەناوبانگ و توانا تۆ دەتوانی پێی بگەی چونکە ئێمە هەموومان مرۆڤین ئەو کەسانەش کە فەیلەسوف و بیرمەندن یان هەر کەسێکی بەتوانای بوارێکن ڕۆژانێک هەروەکوو ئێمە بوون گەیشتنە ئەمە ئاواش ئێمەش دەتوانین پییان بگەین و تەنانەت واش بکەین پێش ئەوانیش بکەوین بە مەرجێک بەو ڕێگایە دا بڕۆین کە بتوانین کەڵک لە ڕێگاکەدا وەرگرین.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!