ئەگەر خانمی و لەسەر جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان ڕاهاتووی، پێویستە وردەوردە دوور بکەویتەوە لە دووکەڵ.
دووکەڵ لە ڕووی زیانەکانی تەندرووستییەوە زیاترین کاریگەریی لەسەر خانمان هەیە، بۆ نموونە، دووکەڵ لە ڕووی سێکسییەوە کاریگەریی نەرێنی لەسەر خانمان بەجێدەهێڵێت و بێ وزەیان دەکات.
جگەرە کاریگەریی نەرێنی و زیانی هەیە بۆ سەر هێلکەدانی خانمان و ئەگەری زۆرە لە درێژخایەندا، خانمان تووشی نەزۆکی بکات. [1]