کەچەشێری پشت کەندوو.
کەچ: مەبەست لە شتی لارە (فەرهەنگی خاڵ) بەڵام کەچەشێر بۆ کەسێکی ئازای وەلانراو بەکاردێت، کەندوو: بەژنێکی بڵندی هەیە، لەسەر پێچکە دەوەستێ، شێوەی بە زۆری بازنەییە، لە سووچکی ماڵدا بە قوڕەسوور درووستدەکرێ، لەسەرەوە دەغلی تێدەکرێت و لە خوارەوە لە کولێنکەیەکەوە لێی دەردەهێندرێ (فەرهەنگی شێخانی) لە کوردەواردا هەر شتێک وەلابنرێت دەخریتە پشتی کەندوو، بۆ کەسێک بەکاردێت کە وەلا نرابێت، لەکاتی تەنگانەدا وەک شێر دەرکەوێت. [1]