کۆچی دوایی ئەندامێکی بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
خاتوو #ئەفسەر سالک# ، کادری یەکیەتیی ژنان و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی سێشەممە 24ی گەلاوێژی 1402ی هەتاوی، خاتوو ئەفسەر سالک، لەدایکبووی گوندی قەرەگۆلی سەر بە ناوچەی چۆمی مەجیدخان و هاوژینی کاک فەتاح عەبدووڵڵاپوور، تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و دڵە پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
خاتوو ئەفسەر، کچی بنەماڵەیەکی حیزبخۆشەویستی ناوچەی چۆمی مەجیدخان بوو و لە سەرەتای لاوێتییەوە لایەنگر و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو، هەروەها جینایەتی دژی گەلییەکانی ڕێژیمی ئاخوندی لە قەتڵوعامی خەڵکی گوندەکانی قەرەگۆل، سەوزی و سەرچناری بە چاوی خۆی بینیبوو.
خاتوو ئەفسەر، لە کاتی قەتڵوعامی خەڵکی بێتاوانی ئەو گوندانە زۆر ئازایانە دەرکەوتبوو و نزیک بە چوار دەیە ئەندامێکی دڵسۆز و چالاکی حیزبی دێموکرات بوو و لە ماوەی ژیانی شۆڕشگێڕییدا تەنگ و چەڵەمە و سەختیی زۆری چێشتبوو و لە خۆشی و ناخۆشییەکانی ژیانی حیزبیدا لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی و بۆنە حیزبییەکاندا بەشداریی چالاکانەی هەبوو. هەروەها لەو کاتانەی کە حیزبی دێموکرات تووشی هەلومەرجی دژوار دەبوو، وەک شێرەژنێکی ئازا دەردەکەوت و هیوای بە کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانیان دەبەخشی.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشی لە کاک فەتاحی قەرەگۆلی، کەسوکار و هەموو خەڵکی ناوچەی چۆمی مەجیدخان دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End= [1]