کەف بوو کەم بوو.
پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: خەسوویەک بووکەکەی دەنێرێت بۆ مەڕدۆشین، بووک مەڕ دەدۆشێت، لەکاتی گەڕانەوەیدا شیرەکەی لێدەڕژێت، کەمێک لەبنی مەنجەڵەکەدا دەمێنێتەوە، بووکەکە پڕی دەکات لە ئاو، بووک دەگاتەوە ماڵەوە، کاتێک خەسوو ئەوە دەبینێت، دەڵێت: ئەوە چییە؟ بووک دەڵێت: کەف بوو، کەم بوو، واتە: کەفەکەی دامراوەتەوە بۆیە وایە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کارێکدا بەڵگەی نابەجێ بێنێتەوە، بۆ پاساودانی هەڵەکانی.[1]