ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی #17-08-2023#، سەرۆک #مەسعود بارزانی# لە سەڵاحەدین لەگەڵ وەزیر و ئەندامانی فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا کۆ بووە وە.
لەم کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ کران. هەر لەم دیدارەدا د. #فوئاد حسێن# وەزیری دەرەوە و ئەندامی مەکتەبی سیاسی تێڕوانینێکی گشتی لەبارەی ئامادەکاریی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و گرنگترین ئەو یاسایانەی خستەڕوو کە لەم وەرزەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق تاوتو دەکرێن، لەوانەش یاسای نەوت وغاز، یاسای ئەنجوومەنی فیدڕاڵی، و یاسای دادگای فیدراڵی.
سەرۆک بارزانی لە گوتەیەک دا دووپاتی کردەوە: ئێمە خاوەنی پرسێکی ڕەواین، لە هەموو قۆناغەکانیش دا لە پڕۆسەی سیاسی دا هەمیشە، پابەندین بە هەر سێ بنەمای تەوافوق و شەراکەت و هاوسەنگی، هاوکات پێویستە مافە دەستوورییەکانی قەوارەی یاسایی و دەستووری کوردستان و گەلەکەی پارێزراو بێت، چونکە ئەم هەرێمە بەرهەمی خەباتێکی دوورودرێژە لەپێناوی ئازادی. [1]