کەندووم بشکێنی، پەمۆت پەرتەکەم.
کەندوو: کەمبارێکی بچووکە، لە کوردەواردا لە سووچێکی ژووردا لە قوڕەسوور درووستدەکرێت، دانەویڵەی تێدا هەڵدەگیرێت، پەمۆ: ڕووەکێکە بەتۆو دەچێنرێت، گەڵاکەی پانە، لەکاتی پێگەشتندا قۆزاخەیەک دەردەکات، پڕ دەبێت لە لۆکە (فەرهەنگی شێخانی) وەک هەڕەشە کاتی شەڕ و لێقەومان بەکاردێت. واتە: گەر زیانم لێبدەی، تووشی زیانی گەورەت دەکەم.[1]
هەمان واتای پەندی:
لە چیغم بەیت، لە پەمووت دەدەم.
واتا نهێنیم ئاشکرا بکەیت، منیش نهینیت ئاشکرا دەکەم.