کووڵیکە گاگرۆ بەهاری هێنا بە درۆ.
کوڵیک: بە گوڵێک دەوترێت کە لە سەرەتای وەرزی بەهاردا شین بێت (فەرهەنگی شێخانی) گاگرۆ: ناوی جۆرێک گوڵە، لە ناوچەی دەشتدا دەڕوێت، لە کۆتایی وەرزی زستان و سەرەتای بەهاردا پێدەگات، مژدەی وەرزی بەهار دێنێت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بە درۆ هەواڵی هاتنی شتێک بدات. [1]