کێشکەی ئەمساڵ بەهی پاری دەوت: ئەتوو نازانی جیکەجیکی بکەیت.
کێشکە: چۆلەکە. جیکەجیک: دەنگی چۆلەکە. لەناو کۆمەڵگەدا کۆمەڵێک پیشەی دەستی هەیە، کە لەلایەن وەستای شارەزاوە سەرپەرشتی دەکرێن، کۆمەڵێک شاگردیش لەبەردەستا فێردەکەن، بۆ ئەوەی بژێوی دابین بکەن و پیشەکەش کوێر نەبێتەوە. بۆ کەسێکی تازە پێگەشتوو بەکاردێت، کە لە کارێکدا شارەزابێت و ڕەخنە لە وەستایەکی چەند ساڵە بگرێت. [1]