ناونیشانی بابەت: ناخۆشترین خەبەر لە هەموو ژیانم/ بەشی شانزە
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
$ناخۆشترین خەبەر لە هەموو ژیانم$
پاییزی ساری 1975 ئۆندەی نمابوو تەواو بی، ڕۆژەک بابم تەلەفۆنی لۆ کردم و خەبەرەکی زۆر ناخۆشی دامێ کە شەونم بەمێرد درا! ئەمنیش لەمن وابی هەر فشەیەکا، بەران کە گۆتی کێیە و هەموو مەوزوعەکەی لۆ گێرامۆ، ئەوجا قەناعەتم بە قسەکانی هات! چاوم ڕەش و تاریک بوو، چیتکە قسەم پێ نەکرا و چوومە غورفەی ئوتێلی و دەستم بە گریانێ کرد، هەر لەخۆمەپرسی دەبی چ غەڵەتەکم بەرامبەری کردبی؟ هەر دەمگۆت لۆ؟ لەبەر چ؟ چم کردیە؟
هەرچەندی فکرمەکردۆ، شکم لۆ هیچ شتەکی نەدەچوو! دەمگۆ دیارە ئەو هەموو سارەی عاشقاتی و ئەو هەموو کاغەز و سوندخواردنە و قەول و قرارەی ئەو کیژەی هەمووی درۆ بوو! نۆ ساران کە سارە خۆشەکانی عومرم بوون، لەبەرەوی تماشێ کچانیشم لە خۆم حەرام کردبوو! ئەو شەوی لە عادزیان هەتا سبەینێ خەوم لێ هەڕما، هەر سعاتم دەژماردن، کەنگی ڕۆژ دادێ، بچمە گەراجی و بچمۆ شەقراوێ!
ئەمە نۆ سار عیلاقەمان لەگەر ئێک هەبوو، نەک هەر بابم بەرکوو داکم و برایەکانیشم هەموو دەیانزانی چونکە ئەمە نۆ سار عیلاقەمان لەگەر ئێک هەبوو، هەموو ڕۆژێش ئێکترنەدیت، پڕ بە در و گیان ئێکترن خۆشەویست و هەتا برێی خاوێن بێگەرد بوو! /ئەمنەتوانم برێم پڕ بە در و گیان بەران هەنکە پاشەوەی دەستی لە من بەردا، نزانم ئێوەیش ئەوهەبوو یان نا!/ هەر بە کاغەزان ڕازی دری خۆمان لۆئێکەنووسی! لەو هەموو سارانەی عاشقاتی بەس دوو جار دەستم ماچ کرد!
هێشتا دنیا هەر تاریک بوو، بێ جانتا و شتومەک چوومە گەراجی، بەران هەتا بڕەک نەفەریتکە هاتن و نێڕنەکە بڕەک پڕ بوو دونیا ڕووناک بوو. لەبەر خەمێ خۆ ئاگام لە ڕێیێ و سەیتەڕە و تەفتیش و نەبوو! لەبەر بێخەویان ئۆندە چاوم بەخەو بوو، بەس لە سەیتەڕەکان بەخەبەریان دەینام! کە گەیشتمە هەولێرێ مارێ خۆم پێنازانی چونکە لەبەر شەڕ و وەزعی خراپی شەقراوێ، بابم پێی باش بووە، بگواستەوە #هەولێر#ێ، هەر کوەکی بوو، مارێ خۆن دیتۆ لە تەیراوەی بوو نزیک نەقریاتی و خەستەخانەی جمهووری!
لە ڕەزەکی گەورە و خۆش هاتینە یەک ژۆری لۆ هەشت کەسان! بەران ئەمە لەبەر خیندنێ مۆزیقەی لە بەغدایێ بووین، بەس هاوینان دەهاتینۆ! لە مارێ ئۆندە بە گەرمی ئیستقبالیان کردم، لەتوابی لە خارجی هاتیمۆ! جاران ئەوها بوو! بابم زۆر خەمێ منی بوو، چونکە دەیزانی ئەو کچەم چەند خۆشدەویست! لۆ منیش زۆر زەحمەت بوو عادزی و درگرانیێ خۆ بشارمۆ، هەموانەزانی! نەمەزانی چبکەم! کو خۆی بگەینمێ؟ ئەمن حەزمەکرد، بەس یەک سوئالی لێبکەم، برێم لۆ؟ خۆ پێشتریش پێم گۆتبو، ئەگەر ئێکەکیتکەت دیتۆو پێت باشتر بوو، ئەوە ئەمن ڕێت لێ ناگرم بەران خیانەتم لێ مەکە! ئەمن قەت درۆم لەگەری نەکردبوو حەزیشم نەدەکرد ئەویش درۆم لەگەر بکا!
هەندەک جار پیاو لە مشەوەشی و تێکچوون و فکرکردنەوەی زۆر، نزانی چ بکا؟ زۆر جار قرارەکانی غەرەت دەدا و، ئەوەش تووشی موشکیلەی گەورەتریەکا! لۆیێ باشە، کەنگی وەزعت باشتر بوو، هەندەک سارد بویۆ، ئەوجا قرار بدەی چ بکەی. ئەمە لە مارێ زۆر بووین، وەختی پێکۆ دەستن بە قسان کرد، باش بوو مەوزوعەکەم بڕەک لەبیر چوو، ئەو وەختی وەکی هەنکە نەبوو، هەر کەسەو بچتە غورفێ خۆی و دەرکەی قەپات کا و، بە حار قسان لەگەر ئێک بکەن و کەس ئاگای لە کەس نەبی! لۆ سبەینێ لە خەوێ هەستام، دیار بوو لەدوو ماندیبوونی ڕێی بەغدایێ تێر نوستبووم.
لە درێ خۆم دانابوو کە بچمە شەقراوێ و لەوێش هەرکوەکی بی خۆ بگەینمە (شەونم)ێ کە ئەوە چەند ڕۆژە فیکری مەشغوول کردیمە! گەراج دوور نەبوو لە مارێ مە، چوومەوێ و بە نەفەر بەڕێ کەتم لۆ شەقراوێ، ڕێیێ هەولێر و شەقراوێ سعاتەک زیاتر بوو. چوومە مارێ برادەرەکی و ئینتیزارم کرد هەتا مەغریبێ، گۆتم با هەندەک دنیا تاریک بی نەبادا ئێکەک بمبینی، مارێ کچەی لەسەر جادەی بوون و لە مارێمەی قەدیم زۆر دوور نەبوون. لە خوار ڕەزی چوومە ماریان، کە لە خانیەکەی نزیک بوومۆ دەنگی قاپ شووشتنێ هات، بە کڕی چوومە حەوشێ مارێ، خوشکەکانی هەموو مێردیان کردبوو، براکانیشی پێشمەرگە بوون، ئەو لەگەر باب و داکیەژیا، بەران ئەوان لە ژۆرێ بوون و کچەکەش لە لایەکی حەوشێ مارێ قاپیەشووشتن.
لۆ حەرقەی دادێ..[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!