کاولەڕەز مەکە بە ڕەز، ناکەسبەچان مەکە بە کەس.
ڕەز: مەبەست لە باخی ترێیە، کاولەڕەز: باخێکی ترێ کە وێزانبووبێت و هیچی بەسەر هیچییەوە نەمابێت، نوێکردنەوە و ناشتنی مێوی تازە، سێ ساڵی پێویستە تا ببێتەوە بەڕەز، هەروەها ناکەس و خراپەکار پەروەردەیەکی زۆری دەوێت تا ببێتەوە بە مرۆڤێکی ئاسایی، واتە: مرۆڤ پێویستە لە کەس و شتی خراپ دوورکەوێتەوە. [1]