=KTML_Bold=بەپشتیووانی کوڕی بەرپرسێکی باڵا، گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشتنی خانوو دەدرێتە کۆمپانیایەکی سویسڕی=KTML_End=
بەپشتیووانی کوڕی بەرپرسێکی باڵای هەرێم، گرێبەستی ئەلیکترۆنی تایبەت بە کڕین و فرۆشتنی زەوی بە ئەلیکترۆنی دەکرێت.
کوڕی بەرپرسێکی باڵای هەرێم کۆمپانیایەکی سویسڕی دەهێنێتە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی ئەلیکترۆنی.
بەپێی بە دواداچوونەکان، پلانەکە بەم شێوەیەیە کە لەمەودوا هەر کەسێک بیەوێت خانوو یا زەوی بفرۆشێت ئەوا پێویستە هەژمارێکی بانکی لە ئاڕتی بانک بکاتەوە، ئینجا گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ ئەنجام دەدرێت. چونکە بەبێ بوونی ئەو گرێبەستە ئەلیکترۆنییە هیچ مامەڵەیەک لە فەرمانگەکانی تاپۆ ڕایی ناکرێت.
ئەو کۆمپانیایەیەی کە دەهێنرێتە #هەرێمی کوردستان# بۆ هەر مامەڵەیەک بڕی یەک لە سەدی نرخی فرۆشتنی هەر زەوییەک یا خانوییەک لە کڕیار و فرۆشیار وەردەگرێت. ئەوە جگە لەوەی ئەو کەسەی کە خانوو یا زەوییەکە دەکڕێت دەبێت پارەی ئەو موڵکە ببات بۆ ئەو بانکەی هەژمارەکەی لێکراوەتەوە و ئەو کەسەشی موڵکەکەی دەفرۆشێت بە پێی ڕێنماییەکانی ئەو بانکە بۆی هەیە پارەکەی ڕابکێشێت لە بانک. بەمەش ڕسوماتێکی زۆر دەکەوێتە ئەستۆی کڕیار و فرۆشیار.
داهاتی ئەو کۆمپانیا بیانییە بەشێکی بۆ کوڕی ئەو بەرپرسە باڵایە دەبێت کە ناوەکەی لای بوار پارێزراوە. [1]