=KTML_Bold=بەڕێزان بنەماڵە و کەس وکار و خانەوادەی تێکۆشەر وفەرماندەی دێرین کاک نیاز جەلال بەگ ناسراو بەنیاز دەرگەڵەیی=KTML_End=
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهید کردنی تێکۆشەری دێرینی خەبات و کوردەواری کاک نیازمان پێگەیشت .بۆ ئەم خەمە قوڵە ماتەمینی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.
کاک نیاز پەروەردەی بنەماڵەیەک بوو کە لە ناوچەکانی #باڵەکایەتی# و #ڕواندز# و #سۆران#دا نموونەی بەرخودان و تێکۆشان بوون لە ڕوبەڕوبونەوەی زوڵم وستەمی دەسەڵاتی خۆسەپێندا و لەهەڕەتی لاوێتیەوە لەنێو کۆڕی خەباتدا وەک فەرماندەیەکی بوێر و لەڕۆژە سەختەکانی ئەنفالدا پارتیزانێکی جوامێر بووە، لەدوای ڕاپەڕینش کاک #نیاز جەلال دەرگەڵەیی# لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەدا قۆتاغەکانی فەرماندەیی بڕیوە تاکو ئەرکی فەرماندەی لیوا، پاشان ماوەیەک قائمقامی قەزای #چۆمان# و دواتر قائمقامی قەزای #دوکان# بووە.
لەهەردوو خولی یەکەم و دووەمی ئەنجومەنی ناوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#دا ئەندامێکی چالاکی ئەنجومەنەکە بووە.
زۆر بەداخەوە ئەمشەو هەڤاڵ نیاز لە باخەکەی خۆیدا لەلایەن دەستێکی ڕەشەوە شەهید کرا و گەیشتە کاروانی شەهیدانی کورد و کوردستان.
لەیەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی پاکی شەهید نیاز بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بەکەس و کاری ببەخشێت. [1]
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=