ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی #19-08-2023# #شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ# بە یاوەری د. میران محەمەد سەردانی ماڵی تێکۆشەری کۆچکردوو تۆفیق کانی وەتمانی کرد.
لەمیانی سەردانەکەیدا شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ دووبارە نیگەرانی و خەمی خۆی بۆ لەدەستدانی تۆفیق کانی وەتمانی دەربڕی و ڕایگەیاند کاک تۆفیق لە ژیانی خۆیدا نموونەیەکی جوانی قارەمانێتی و خەبات و قوربانیدان و مرۆڤی بە هەڵوێست بووە.
لای خۆیانەوە خانەوادەی تێکۆشەری کۆچکردوو تۆفیق کانی وەتمانی سوپاسی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ-یان کرد. [1]