بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ#، لە سەرەتای مانگی ئابی 1994 وەفدێک وەک ئەندامانی ئەنجوومەنی خوێندنی باڵا و ڕاگری کۆلێژی کشتوکاڵی سلێمانی هاتوونەتە کەلار بە مەبەستی کردنەوەی پەیمانگای کشتوکاڵی کەلار، ڕەوانشاد د.
عیزەدین مستەفا ڕەسوڵعزەدین مستەفا ڕەسوڵ بە ناوی وەفدەکەوە قسەی کردووە، تەکلیف کراون سەردانی شارەکە بکەن بە مەبەستی کردنەوەی پەیمانگاکە، ئەو دەمە 27 هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریسی پسپۆڕ هەبوونە، وەک دەرکەوتووە هەریەک لە خوالێخۆشبووان (سەرتیپ حەمە ئەمین بەگی قائیمقامی کەلار، مستەفا بەگی جاف) وەک کەسایەتی شارەکە زۆر هاوکاری وەفدەکە بوون.
وەفدەکە ئەوەیان ڕاگەیاندووە ئەوان ڕایان وایە هەر ئەمساڵ، مەبەست ساڵی 1994 ە، پەیمانگاکە بکرێتەوە.
هەواڵەکەش لە پەیامنێری ڕۆژنامەکەوە بووە، ئەو دەمە ڕۆژنامەنووس ڕەحمان خانی (Rahman Khani) پەیامنێری کوردستانی نوێ بووە.
لێرەوە وەک پێشنیارێک بۆ بەرپرسانی ئێستای 2023 زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان (Chia M Hassan) حەق وایە ساڵی دادێ، لە یادی 30 ساڵەی ئەم پەیمانگایەدا مەراسیمێکی گەورە ساز بکەن، هەم وەک یاد، هەمیش بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ زیاتر گرنگی و بەستنەوەی زانکۆکە بە بازاڕ و کۆمپانیاکانەوە، ئەم ئەرکە دەکەوێتە سەر شانی بەرپرسانی ئێستای زانکۆ.
پیرۆزە کردنەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە هەمووان، بە هیوام ئەم زانکۆیە ببێتە هۆی زیاتر بەرەوپێشچوونی #کەلار# و #گەرمیان# و کوردستان ، زانکۆ هیی هەموو خەڵکی کوردستانە، با بەدوور بێت لە هەموو کارێکی نەگەتیڤ بە تایبەت کاری نازانستی.
#سەباح عەلی جاف#
سەرچاوە: کوردستانی نوێ ، ژمارە 777 ، ڕۆژی سێ شەمە، #06-09-1994# ، لاپەڕە 4. [1]