ناونیشانی بابەت: پێوانی دووری لە بۆشای ئاسمان
ئامادەکردن: #نەورۆز محەمەد#
=KTML_Bold=پێوانەی دووری=KTML_End=
لە زانستی گەردووندا، زۆرترین پێوانە کە بۆ دووری بەکاردێت بریتین لە ساڵی تیشکی، یەکەی گەردوونی.
=KTML_Bold=یەکەی گەردوونی=KTML_End=A.U
یەکەی گەردوونی کە بە A.U ناسراوە. بریتییە لە تێکڕای دووری نێوان زەوی لەگەڵ خۆر، کە نزیکی 93 ملیۆن میل یان 150 ملیۆن کیلۆمەترە. کە بۆ دووری هەسارەکانی تر لە کۆمەڵەی خۆردا بەکاردێت، بۆ نموونە، هەسارەی عوتارد نزیکەی 1\3 یەکەی گەردوونی لە خۆرەوە دوورە، لە کاتێکدا دوورترین هەسارە پلاتۆ نزیکی 40 یەکەی گەردوونی لە خۆرەوە دوورە.
=KTML_Bold=ساڵی تیشکی=KTML_End=
زۆربەی ئەو شتانەی کە لە بۆشای ئاسماندا هەیە زۆر دوورن، کە بە کارهێنانی یەکەی بچووک بۆ دووری وەک یەکەی گەردوونی، کرداریانە نییە واتە زۆر درووست نییە. لە جیاتی ئەوە، ئەستێرە ناسان و گەردوون ناسان بۆ پێوانەی دووری ئەو شتانەی کە لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆرن ساڵی تیشکی بەکاردەهێنن. کە ئەویش بریتییە لەو دووریەیەی کە تیشک دەیبڕێت لە ساڵێکدا لە بۆشایدا.خێرای تیشک نزیکەی 186000میلە یان 300000کیلۆمەترە لە چرکەیەکدا. کەواتە یەک ساڵی تیشک دووریەکەی نزیکەی 5، 880، 000، 000، 000 میلە یان 9، 460، 000، 000، 000 کیلۆمەترە یان 63، 240 یەکەی گەردوونە.ئەمە دووری یەک ساڵی تیشکیە، بۆ نموونە، نزیکترین ئەستێرە لە ئێمەوە نزیکەی 4، 3 ساڵی تیشکی لێمانەوە دوورە، وە کاکێشانمان یان ڕێگەی میڵکی نزیکەی 150، 000 ساڵی تیشکی دوورە، وە گەورەترین کاکێشان ، ئەندرۆمێدا، نزیکەی 2.3 ملیۆن ساڵی تیشکی دوورە. [1]