پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
10-07-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
کورد لە هاوکێشەی ئەمریکادا
10-07-2024
هومام تاهیر
ئامار
بابەت 522,168
وێنە 105,695
پەرتووک PDF 19,680
فایلی پەیوەندیدار 98,573
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
دوایین هۆشداریی ئەمریکا بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناونیشان: دوایین هۆشداریی ئەمریکا بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە
نووسەر: #دیار کوردە#
ڕۆژی دەرچوون: #31-07-2023#
دەمەوێت بەو پرسیارە دەست پێبکەم کە ئەمریکا بەجیدییەتی و کورد چۆن لێی تێدەگات؟ بەپێی زانیارییەکان و چاوپێکەوتنەکانم لە واشنتن و دامەزراوە جیاوازەکانی بڕیاردان لە ئەمریکا، هەروەها ئەو گفتوگۆیدانەش کە لەگەڵ بەرپرسانی ئێستا و پێشوو و تەنانەت شارەزایان و پسپۆڕان کردوومە، بەرپرسانی کورد دەبێت ئەو هۆشداری، پێشنیاز و بۆچوونانەی بە نەرمی پێیان دەگوترێت بە جیدی وەربگرن، چونکە سەرئەنجام دوو بەیاننامە بۆ میدیا، لێدوانێکی سەرپێیی لێرە و لەوێ، سەردانێک و تەوقە و باوەشێکی گەرمی بەرپرسێکی ئەمریکی چارەی دەردەکە ناکەن و، ئەم پەیوەندییە بەهێز و ستراتیژییەش کە باس دەکرێت دەرمانی دەردی هەرێمی کوردستان لە داهاتووی ئێراق و ناوچەکەدا ناکەن، ئەگەر کورد نەکەوێتە خۆی و بەخۆیدا نەچێتەوە و بە ڕژدی شتەکان وەرنەگرێت.
هەردوو حیزبی چەکداریی هەرێمی کوردستان (پارتی و یەکێتی) ، لە ساڵی 1992وەوە باسی یەکگرتنەوەی هێزەکانیان دەکەن و لە 2005 و دوای یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی #هەولێر# و #سلێمانی#ش ئاهەنگی گەورەیان بۆ سازکرد و لە دوای 2014 و هاتنی #داعش# و هەوڵێکی جیدیی ئەمریکا و هاوپەیمانانیش بۆ یەکگرتنەوەی ئەو دوو هێزە، هێشتا نەک یەکنەخراون، بەڵکوو بەپێی ڕاپۆرتێکی پشکنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئێستاش ژمارەی هێزەکانی پارتی و یەکێتی لە ژمارەی هێزە هاوبەشەکانی #وەزارەتی پێشمەرگە# زیاترە! ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەو هێزانەش کە ناویان هاوبەشە، هەژموونی حیزبییان بەسەردا زاڵە لەوانەیە وەک کاتی هێرشەکانی 16ی ئوکتۆبەر لەبەر یەک هەڵبوەشێنەوە.
لێرەدا بە کوورتی دەمەوێت باس لە جیدییەتی ئەمریکا بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان و داوای ئەمریکا لە یەکێتی و پارتی، بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزە هاوبەشەکان و چارەنووسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بکەم، ئایا کێ پشت دەکاتە کێ لە داهاتوودا؟
=KTML_Bold=بەر لە مانگی 9 وەزیرێک بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دیاری بکەن=KTML_End=
چەند هەفتەیەکی دیکە بە دیاریکراویش لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و هاوپەیمانان پێداچوونەوەیەکی ساڵانە بە کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن، بەر لەم پێداچوونەوەیەش، لە مانگی تەممووز، شاندێکی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بە ڕوون و ڕەوانی بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و پارتی و یەکێتی کە پەیوەستن بە کاروباری هێزی پێشمەرگە، گوتووە، ''ئەمریکا چاوەڕێی ئەوە دەکات، بەر لە پێداچوونەوەی ساڵانەیان کە لە مانگی ئەیلوول، دەبێت هەرێمی کوردستان جیدیەتی بە کردەوەی سیاسیی خۆی نیشانبدات بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بەتایبەتیش دیاریکردنی وەزیرێکی کاتی (چونکە حکومەتەکە کاربەڕێکەرە) بۆ وەزارەتی پێشمەرگە''، هەر ئەمەش نا، نیگەرانی و بێزاریی خۆشیان دەربڕیوە کە ئەم پڕۆسەیەی لە وەزارەتی پێشمەرگە ناویان ناوە، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە نەک بەرەوپێش نەچووە، بەڵکوو بەهۆی ناکۆکی و دابەشبوونی سیاسیی نێوان پارتی و یەکێتی خاوبووەتەوە و بەربەستی تازەی بۆ درووستکراوە.
لە ڕوویێکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە، 27ی تەممووزی 2023، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەسەر یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پرسیارم لە ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کرد، ئەو بە ڕوونی وتی ''ئێمە بەردەوامین لە نیگەرانییەکانمان سەبارەت دابەشبوونی نێوخۆیی لە پڕۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و نیگەرانییەکانیشمان گەیاندووەتە سەرکردە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. پێم وایە ئەمە دەربڕینێکی زۆر ڕوونە و پێویستی بە هیچ لێکدانەوەیەک نییە.
هەروەها ڕاپۆرتی پشکنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ چارەگی یەکەمی 2023 بۆ کۆنگرێس، بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەدات کە بەرپرسانی ئەمریکا لەنێویاندا، لوئید ئۆستن، وەزیری بەرگری، برێت مەکگۆرک، ڕێکخەری کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە کۆشکی سپی، کاتێک ئەمساڵ لە دوو کاتی جیادا چوونەتە هەولێر، لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، زۆر بە ڕژدی جەختیان لەسەر پێویستیی خێراکردنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداریش لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی دەینا سترۆڵ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، ئەوەی پێوتم، کە لەو کۆبوونەوانەش باس لەم پرسە کراوە و ئەو بەرپرسەی ئەمریکا ناڕازیبوونی وڵاتەکەی سەبارەت پڕۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و نەبوونی وەزیرێکی پێشمەرگەش بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گوتووە.
پێشتر بەرپرسانی ئەمریکا لە کۆبوونەوە داخراوەکان و دوور لە میدیا و شوێنە گشتییەکان، ناڕەزایی و بێزاریی خۆیان لە بەرانبەر یەکنەگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و سستیی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە دەگەیاند، بەڵام ئێستا بە ڕۆژی ڕووناک ئەو ناڕەزایی بوونەیان دەڵێن. دوایین ڕاگەیێندراوی هاوپەیمانان و لێدوانەکەی ئەلینا ڕۆمانسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا بۆ ڕووداو و قسەکانی پاتێلیش بۆ من، سێ نموونەی دیارن کە هەرسێکیان ئاماژە بە نیگەرانی و ناڕازیبوونی ئەمریکا لەو پڕۆسەیە دەکەن.
=KTML_Bold=چەند هێزی پێشمەرگە ڕێکخراوەتەوە؟=KTML_End=
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، پارتی و یەکێتی هەروەهاش سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەمیشە ڕایانگەیاندووە کە ڕژدن لەسەر یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی لای وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا هەن، هێشتا بە هەزاران پێشمەرگە لەژێر فەرمانی پارتی و یەکێتی دان. بەپێی ڕاپۆرتێکی هاوپەیمانان و هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لە مانگی ئاداری 2022، ژمارەی هێزەکانی 80 کە سەر بە #پارتی دیموکراتی کوردستان#ە لەنێوان 63 بۆ 68 هەزار پێشمەرگە دەبن، ژمارەی هێزەکانی 70 کە سەر بە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە، لەنێوان 40 هەزار بۆ 45 هەزار پێشمەرگە دەبن، هەرلەو ڕاپۆرتەدا هاتووە ''ناکۆکییەکانی نێوان سەرکردە سیاسییەکانی پارتی و یەکێتی 'قووڵ و بێکۆتان'، ئەم بێ متمانەییەش بە یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکانی بەردەم درووستبوونی هێزێکی سەربازی ناسیاسین.''
بەپێی هەمان ئەو زانیارییانەی وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا، وەزارەتی پێشمەرگە لەم دواییەدا جبەخانەکانی خۆی نوێکردووەتەوە، بەتایبەتیش لە #دهۆک# و سلێمانی، بەڵام هێشتا بەدەست ئەوەوە دەناڵێنێت کە پێویستییەکانی لۆجستیی سەربازی وەک ئۆتۆمبێل، چەک و تەقەمەنی و پێویستییەکانی دیکە لای هێزەکانی 70 و 80ی سەر بە یەکێتی و پارتین، ئەمانەش زانیاری ساڵی 2023ن، نەک چەند ساڵێک بەر لە ئێستا، واتە چەند ساڵێک دوای دەستپێکردنی پڕۆسەی چاکسازی لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە بە پاڵپشتیی ئەمریکا. زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە زۆربەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی داعش و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیش لەگەڵ هێزە ئێراقییەکان لەلایەن هێزەکانی پارتی و یەکێتی دەکرێن، نەک لەلایەن ئەو هێزانەی کە سەربە وەزارەتی پێشمەرگەن، ئەمەش بەلای ئەمریکییەکانەوە واتای ئەوەیە کە دەسەڵات و چەک و بەڕێوەبردنی ناوچە و جبەخانە و میحوەری سەربازی لە دەست هێزەکانی پارتی و یەکێتیدان، نەک هێزە هاوبەشەکان.
لەم چەند ساڵەدا کە وەزارەتی پێشمەرگەش هەیە، تەنیا توانیویەتی سەرپەرشتیی 20 فیرقەی هاوبەش، دوو هێزی پشتیووانیی هاوبەش، سێ سەنتەری ڕاهێنانی هاوبەش، لەگەڵ کۆلێژێک لە #ڕانیە# بکات، کە ڕوون نییە دەسەڵاتی تەواوەتیشی بەسەر ئەوانەدا هەیە، یان قەیرانێک بە ئاسانی لێکیان جیادەکاتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی ناوەندەکانی ئەمریکا نەک من. ئەمە دیمەنی ئەو پڕۆسەیە کە لە ساڵی 1992وەوە بەناوی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەستی پێ کردووە.
=KTML_Bold=پارەی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت؟=KTML_End=
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ساڵانە بەپێی ئەو بودجەیەی بۆی دیاری دەکرێت چەند ملیۆنێک دۆلار بۆ ئەو هێزە هاوبەشانە دەنێرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی وەزارەتی پێشمەرگەدان، ئەمەش لەژێر ناوی هاوکاریکردنی ئەو هێزانەی کە شەڕی داعش دەکەن. ساڵانە کە بودجەی پێشنیازکراو دیاری دەکرێت، ئەو بودجەیە دەچێتە کۆنگرێس و هەموو ساڵێک مەترسی ئەوە هەیە، بەهۆی لۆبیی بەهێزی نەیارانی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە، تێبینی و نیگەرانیی ئەندامانی کۆنگرێس لە خاویی پڕۆسەکە، قەڵەمێک بەسەر ئەو بڕە هاوکارییەدا بهێنرێت و ئەویش ببڕن یان کەمی بکەنەوە، چونکە دەبێت ئەوە بزاندرێت، ئەو بێزارییەی ئەمریکییەکان باسی دەکەن کاریگەریی لەسەر گفتوگۆکانی دابەشکردنی بودجەی پێنتاگۆن دەبێت.
لەم دواییە لەگەڵ ئەندامێکی کۆنگرێس لەسەر ئەم پرسە گفتوگۆمان دەکرد، ئەو نەیشاردەوە کە تێپەڕاندنی بڕگەیەک لە پڕۆژەیاسایەکی وەک یاسای بەرگریی نیشتمانی، کارێکی ئاسان نییە و چاوی زۆر کەسیشی لەسەرە، هاوکات ئێستا لە کۆنگرێس ژمارەیەک دۆستی کورد و ئاشنای دۆخی ئێراق و هەرێمی کوردستان هەن، بەڵام مەرج نییە ئەمە بەم شێوەیە بەردەوامبێت، بەتایبەتیش کە هەر دوو ساڵ جارێک هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت و دوور نییە لە چەند ساڵی داهاتوودا، نەوەیەکی نوێی ئەمریکا بێتە کۆنگرێس، هێندەی ئەم نەوەیەی ئێستا هاوسۆز و ئاشنای پرسی کورد نەبێت و ئەو تێبینی و نیگەرانییانەش کە هەن، وابکات هاوکارییەکان بەتەواوی ببڕن.
ئەگەر بە ژمارەش قسە بکەین، هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئێراقییەکان ساڵ لە دوای ساڵ کەمتر دەبنەوە. وەک نموونە، لە ساڵی 2021، ئەمریکا نزیکەی 510 ملیۆن دۆلاری بۆ ئێراق و هەرێمی کوردستان داواکرد، لە ساڵی 2022 ئەو هاوکارییانە بۆ 345 کەمبووەنەوە، لە 2023 نزیکەی 358 ملیۆن دۆلار بوو، بۆ ساڵی 2024یش بڕێک پارە کە نزیکەی 398 ملیۆن داواکراوە بۆ هەموو خەرجییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە ئێراق و سووریا.
=KTML_Bold=کۆتایی=KTML_End=
لە ڕاستی دا، ئەوەی باسم کردووە و نووسیوومە زانیارییە، نەک لێکدانەوە و پێشبینی، بەڵکوو ئەمریکا و هاوپەیمانانیش، چاکسازی و یەکخستنەکانی هێزەکانی پێشمەرگەیان وەک مەرجی ئەو هاوکارییانە داناوە و ئەوەشیان بە خودی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە گوتووە. بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەش ئەو ڕاستییەی بۆپشتڕاستکردینەوە. لێرەش لە ئەمریکا لە بەشێکی ئەو کۆبوونەوانەی سەبارەت هێزەکانی پێشمەرگە کراون، بەرپرسانی ئەمریکا ئەو ڕاستییەیان بەبیر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هێناوەتەوە لەسەر هەرسێ ئاستی باڵای ئەمریکا، کۆنگرێس، کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە، بگرە چەند جارێک زۆر بەڕوونی پێیان گوتراوە.
کورد پێویستە خێراتر هەنگاوبنێت، چونکە ڕەنگە لەهەر کاتێکدا ئەو هاوکارییانە بووەستن، یانیش بەربەستی گەورەیان بۆ درووستبێت، چونکە لەبیرمان نەچێت کاتێک ئەندامانی کۆنگرێس ئەم هاوکارییانە وەک مەرجێک دەبینن، ڕەنگە لەهەر کاتێکدابێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو مەرجەیان، گوشارەکان زیاتر بکەن و ڕێگەنەدان ئەو هاوکارییانە لە کۆنگرێسدا تێپەڕن.
لە کۆتاییدا، من باس لەوە ناکەم هۆکاری سەرەکیی یەکنەخستنەوەی هێزەکانی پێشمەگە کێیە، پارتییە یان یەکێتی، هێزە نێوخۆییەکانی ئێراق یان وڵاتانی هەرێمی، بەڵام ئەوە دەڵێم، ئێستا دەرفەتێک هاتووەتەپێش بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، گرنگە ئەو دەرفەتە لەبار نەبرێت، چونکە بە سەرپەرشتی و پشتیووانیی گەورەترین وڵاتی جیهان دەکرێت، ئەگەر ئەمریکا هاوکارییەکان ڕابگرێت یان لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کشایەوە و بە پەیوەندییەکانیدا چووەوە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەدا، ئەوکاتە نابێ گلەیی لە کەس بکرێت. کەس پشتی لە کورد نەکردووە، کورد خۆی پشتی لەخۆی کرد. هەمیشە ئاوڕدانەوە و لێپرسینەوەی مێژوو و ڕاستکردنەوەی هەڵە مێژووییەکان شتێکی گرنگە، بەڵام بۆ کور
ئەم بابەتە 78 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 31-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 78 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
ئێدوارد باودن
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
21-02-2010
هاوڕێ باخەوان
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
10-07-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
کورد لە هاوکێشەی ئەمریکادا
10-07-2024
هومام تاهیر
ئامار
بابەت 522,168
وێنە 105,695
پەرتووک PDF 19,680
فایلی پەیوەندیدار 98,573
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
ئێدوارد باودن
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
فۆڵدەرەکان
شەهیدان - بیروباوەڕی سیاسی - نەتەوەیی شەهیدان - پارت / لایەن - پارتی دیموکراتی کوردستان شەهیدان - پلەی پێشمەرگایەتی - پێشمەرگە شەهیدان - جۆری کەس - پێشمەرگەی دێرین شەهیدان - جۆری کەس - سەربازی (پێشمەرگە، گەریللا، شەڕڤان، ئاسایش، پۆلیس و ...) شەهیدان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان شەهیدان - وڵات - هەرێم (شەهیدبوون) - باشووری کوردستان شەهیدان - ڕەگەزی کەس - نێر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!