پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
10-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
08-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
ئامار
بابەت 518,424
وێنە 105,450
پەرتووک PDF 19,429
فایلی پەیوەندیدار 97,433
ڤیدیۆ 1,394
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
ژیاننامە
تاهیر عەبدوڵڵا عوسمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
حسێن ئارسان
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
هەڵبژاردنی داهاتوو؛ دوودڵیی دەنگدەر و ئەنجامی چاوەڕواننەکراو
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڵبژاردنی داهاتوو؛ دوودڵیی دەنگدەر و ئەنجامی چاوەڕواننەکراو

هەڵبژاردنی داهاتوو؛ دوودڵیی دەنگدەر و ئەنجامی چاوەڕواننەکراو
ناونیشان: هەڵبژاردنی داهاتوو؛ دوودڵیی دەنگدەر و ئەنجامی چاوەڕواننەکراو
نووسەر: #زریان ڕۆژهەڵاتی#
ڕۆژی دەرچوون: #09-08-2023#
بێشک ئەو هەموو مشتومڕەی کە لە چوارچێوەی سوڵحی ساردی نێوان پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا، بەتایبەتیی لەبارەی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان هەیە بابەتێکی فرەڕەهەندە. لە دوای نەوەدەکانەوە، ئەوکاتەی کە نەزمی جیهانی لە دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤێتی جاران، ڕوخساری جیهانی داهاتووی وێنا دەکردەوە، شەڕی نێوخۆیی کورد بابەتێک بوو کە بە کەڵکی بەشێک لە هێزە ناوچەییەکان دەهات کە ئەویش لە دوای یەکەم ئەزموونی هەڵبژاردن ڕوویدا. ئێستاش کاتێک لە پەنجەرەی هاوکێشەکانی هێزداری لەنێوخۆی ئێراق و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە سەیر بکەیت، ئەویش لەم وەختانەدا کە ئێراق خەریکە خۆی دەگرێتەوە و، بەرەو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەڕوات کە چاوەڕوان دەکرێت، گڕێکی دیکەی ململانێی نێوخۆیی شیعە دەستپێبکات، ئەنجامدانی هەڵبژاردن و سازشی نێوخۆیی کورد بابەتێک نییە کە بە کەڵکی گەلێک لایەنی نێوخۆیی و دەرەکی بێت. پێدەچێ ئەوەش هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی کە هەڵبژاردن کەوتە ساڵی داهاتوو. هەڵبەت ئەمە هیچ لەوە ناگۆڕێت کە لە بنەڕەتدا بەشێکی لایەنەکانیش نایانەوێ جارێ هەڵبژاردن بکرێت. لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداو، لە کۆتاییەکانی حوزەیران-تەممووزی ئەمساڵ چووینە لای ئەڵقە فەرامۆشکراوەکەی ئەم بابەتە: خەڵک!
ڕاپرسییەکەمان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا کرد کە تێیدا لە 402 شوێنی جیاوازدا، بەشێوەی ڕاستەوخۆ- هەڕەمەکی ڕای 2412 کەسمان سەبارەت بە پرسەکانی هەڵبژاردن وەرگرت. وەڵامی بەشداربووانی ڕاپرسییەکەش سەرەداوی گرنگمان دەدەنێ لەبارەی ئەوەی کە بۆچی هەڵبژاردن ئەم هەموو مشتومڕەی لەسەرە.
=KTML_Bold=ئەنجامی چاوەڕواننەکراو؟=KTML_End=
بەپێی ئەم ڕاپرسییە، چەند هۆکارێک هەن بۆ ئەوەی کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی داهاتوو، شتی چاوەڕواننەکراوی تێدا بێت. لە هەڵبژاردنی 2018ی پەڕڵەمانی کوردستان دا، ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بە 3085461 هەژمار کراوە. کۆمیسیۆن باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراقیش بۆ ساڵی 2021، ئەو ژمارەیەی بە 3227551 کەس داناوە و بۆ ئێستاش، باس لە 3641000 دەنگدەر دەکات کە بێگومان لەکاتی هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕڵەمانی کوردستان دا، کە بەپێی دوایین فەرمانی #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە 25ی شوباتی 2024دا بکرێت، ئەو ژمارەیە زیاتریش دەبێت، بەڵام ئەگەر هەر ئەم ژمارانەی ئێستاش بە بنەما وەربگرین، ئەوسا سەرووی 400 هەزار دەنگدەری نوێ لە هەرێمی کوردستان هەن کە پێدەچێت بۆ ساڵی 2024 زیاتربێت و، تاوەکوو 500-600 هەزار کەسێک هەڵبکشێت.
٪61ی ئەو بەشداربووانەی کە بۆ یەکەمجارە مافی بەشداریکردنیان دەبێت و تەمەنیان لەنێوان 18-22 ساڵیدایە، گوتوویانە کە بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەپێی ئەنجامەکان، هەرچی گرووپەکانی تەمەن بەرەو هەڵکشان دەڕوات خواستی بەشداری کەمدەبێتەوە و، ئەوەش لە گرووپی 60+ ساڵدا دەگاتە 17%، لە ڕاپرسییەکی پێشووی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداویشدا لەبارەی گەنجان کە لە حوزەیرانی ئەمساڵدا کرابوو، خواستی بەشداری لەنێوان گەنجانی 15-29 ساڵ 72% بوو، دیارە ئەگەر مافی دەنگدانیان هەبێت، چونکە تەمەنی هەندێکیان بەشی ئەوە ناکات.
زۆرترین دەنگەکانی ئەوانەی بۆ یەکەمجار دەنگدەدەن، بۆ پارتی، نەوەی نوێ ئینجا یەکێتی دەڕوات. ئەمە شتێکی سەیر نییە کاتێک کە بزانین زۆرترین ڕێژەی گەنج لە هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای #دهۆک# و #هەولێر#دایە و، خواستی بەشداریکردن لە ناوەندی شارە گەورەکان کەمترە تاوەکوو شارنیشنی دەورووبەر و گوندەکان. هەروەها بەرزترین خواستی بەشداریکردنیش لە هەڵبژاردن، بەپێی ڕیزبەندی لە #سۆران#، #زاخۆ#، هەولێر و دهۆک بووە و کەمترینەکانیش لە ڕاپەڕین، #هەڵەبجە#، #گەرمیان# و #سلێمانی# بووە.
بێشک، براوەی یەکەم لە هەڵبژاردنی داهاتوو، ئەوانەن کە دەنگ نادەن، ئەگەر ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان 3641000 کەس بێت، ژمارەی ئەم بەشە، لە سەرووی یەک ملیۆن و 400 هەزار دەنگدەرە کە بەڕێژەی 39.7%ی دەنگدەران دەبێت، بەڵام ئەوەی کە دەتوانێت ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراوی بۆ هەڵبژاردن لە هەگبەدا بێت، دوو گرووپی دیکەن: ئەوانەی کە نایانەوێ دەنگەکانی خۆیان ئاشکرا بکەن. بە واتایەک دەنگدەری خۆڵەمێشی و ئەوانەن کە بە بەتاڵی دەنگدەدەن کە ئەگەر هەیە تا دواساتەکانیش ڕای خۆیان بگۆڕن. هەردووکیشیان پێکەوە، 32.9%ی دەنگدەران پێکدەهێنن. بەپێی ئەنجامەکان، بەڕێژەی 29.2%دەنگدەری خۆڵەمێشی هەیە کە دەوری 641092 دەنگدەر دەکات و، 3.7%یش بە بەتاڵی دەنگدەدەن کە 81234 دەنگدەر دەکات. بەرزرترین ڕێژەی ئەم دەنگدەرانە بەپێی ڕیزبەندی لە سلێمانی 55.1%، هەڵەبجە 53.1%، ڕاپەڕین 49.1% و هەولێر 26.4% بووە. ئەمەش واتای ئەوە دەدات کە ئەگەر دەنگی یەکەم لە شوێنەکانی وەک دهۆک، زاخۆ و سۆران هەر لە ئێستاوە دیاربێت، ئەوا دەنگی یەکەم لە سلێمانی، گەرمیان، ڕاپەڕین و هەڵەبجە بە دەستی دەنگدەرانی خۆڵەمێشی یەکلادەبێتەوە.
وەک چۆن مەزەندە دەکرێت زۆربەی دەنگە خۆڵەمێشییەکان دەنگی تۆراوی لایەنەکانی دەرەوەی هەردوو پارتە سەرەکییەکە بن، چاوەڕوانیش ناکرێت ئەو دەنگانە هیی پارتی و یەکێتی بن، بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئەو دەنگانە بۆ کوێ دەڕون؟ لەوانەیە دواجار بەسەر حیزب و لایەنەکانی دیکە دابەش دەبێتەوە یان بۆ حیزب و لایەنێکی نوێ بڕوات و بەوەش دۆخێکی هاوشێوەی 2009 دووبارە بێتەوە. هەڵبەت بە پێچەوانەی 2009، پێدەچێت ئەولەویەتی خەڵک، ئێستا گۆڕانی بەسەردا هاتبێت و هەر ئەوەش وایکردبێت کە دەنگدەر زیاتر دوودڵ بێت. بابەتەکانی وەک گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بەڕێژەی 56.7%، دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان بەڕێژەی 41.8%، گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە بە 39.8% و نەهێشتنی گەندەڵی بەڕێژەی 34.2%، لە ڕیزی ئەو بابەتە سەرەکییانەن کە دەنگدەران دەیانەوێ لایەنی براوە بایەخیان پێبدات.
لە بەرانبەردا، ئازادیى بیروڕا بەڕێژەی 2.6% و سەقامگیریى سیاسى بەڕێژەی 5.2% لایەنداری هەبووە. ئەمەش دەریدەخات کە ئەولەویەتەکانی دەنگدەر زیاتر بابەتە ئابووری و خزمەتگوزارییەکانە نەک بابەتەکانی پەیوەست بە دیموکراسی و ئازادییەکان. هەرئەوەش دەتوانێت بەشێکی ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بۆچی لەوانەیە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، تەنیا دەنگی پارتی و یەکێتی زیاد بکات، بەڵام پاییزی لایەنەکانی دیکە بەڕێگەوە بێت و ئەگەری دەرکەوتنی لایەنێکی دیکەش بەهێز بێت. ئەمە بێجگە لەوەی کە زۆرترین ڕێژەی بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن، هەروەها زۆرترین ڕێژەی ئەوانەی دەنگیان ئاشکرا ناکەن لەو شوێنانەن کە پێشتر لایەنەکانی دیکە تێیدا بەهێز بوون. 59.3% لە سلێمانی، 59% لە گەرمیان، 56.7٪ لە هەڵەبجە و 42.1% لە ڕاپەڕین، گوتوویانە بەشداری لە هەڵبژاردن ناکەن. ئەو ڕێژەیە لە هەولێر 35.7%، لە سۆران 33% لە دهۆک 25.7% و لە زاخۆش 6.8% بووە.
=KTML_Bold=کۆتایی=KTML_End=
بەپێی ئەنجامەکانی ئەو ڕاپرسییەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداو کە لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاودەبێتەوە، 57.7٪ی ئەو دەنگدەرانەی کە بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن، زیاتر لە مانگێک پێش لە ڕۆژی هەڵبژاردن بڕیاری خۆیان دەدەن کە دەنگ بە چ لایەنێک بدەن و ئەوەش دەتوانێت کاریگەریی جەمسەربەندییە سیاسییەکان لەسەر ڕەفتاری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان دەربخات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی بەرچاو هەیە کە دوودڵە و بەشداری ناکات. بەپێی ئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییە، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، ئەوانەی کە بەشداری ناکەن، دەنگدەری خۆڵەمێشین و بە بەتاڵی دەنگدەدەن، ڕێژەی هەرە زۆری دەنگدەرانن 39.7%ی هاونیشتمانییان بەشداری لە هەڵبژاردن ناکەن، 29.2%ی ئەوانەش کە بەشداری دەکەن دەنگی خۆیان ئاشکرا ناکەن و 3.7%یش گوتوویانە بە بەتاڵی دەنگ دەدەن. مەزەندە دەکرێت ژمارەی هەموو ئەمانە پێکەوە، دەوری 2167252 کەس بن. ئەمەش وادەکات کە ئەگەری ئەنجامی چاوەڕواننەکراو لە هەڵبژاردنی داهاتوو شتێکی دوورنەبێت. [1]
ئەم بابەتە 279 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 09-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-08-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 26-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 279 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
شانۆگەریی ورچ
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دروست کردنی باسوق و سنجوق لە دۆشاوی ترێ
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
کورتەباس
ئەستێرە گەشەی ئاسمانی شارەزوور (سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی)-بەشی دووەم و کۆتایی
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
کورتەباس
وەرگێڕی: کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-کورمانجی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
ژیاننامە
تاهیر عەبدوڵڵا عوسمان
16-07-2022
سەریاس ئەحمەد
تاهیر عەبدوڵڵا عوسمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
حسێن ئارسان
10-06-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
حسێن ئارسان
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
میلاد مەجید ئیسماعی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
10-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
08-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
ئامار
بابەت 518,424
وێنە 105,450
پەرتووک PDF 19,429
فایلی پەیوەندیدار 97,433
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
شانۆگەریی ورچ
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دروست کردنی باسوق و سنجوق لە دۆشاوی ترێ
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
کورتەباس
ئەستێرە گەشەی ئاسمانی شارەزوور (سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی)-بەشی دووەم و کۆتایی
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
کورتەباس
وەرگێڕی: کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-کورمانجی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وشە - ناو - سادە، داڕێژراو و لێکدراو وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان هۆنراوە - جۆری هەڵبەست - نوێ هۆنراوە - کێشی هەڵبەست - پەنجە هۆنراوە - پۆلێنی هەڵبەست - ئیڕۆتیک وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وشە - دەستەواژە بەڵگەنامەکان - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم بەڵگەنامەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.5 چرکە!