ڕانانی پەرتووکی #بنەماکانی کشتوکاڵ و باخەوانی#
پەرتووکێکی نایابە لە بوارەکەی خۆیدا کە دەیان زانیاری کرداری و بەسوودی تێدایە لە بابەتەکانی خوارەوەدا، هەروەها بە بەکارهێنانی وێنەی ڕوونکردنەوەیی زیاتر بابەتەکان دەناسێنێت.
- هەڵبژاردنی باخ و ئامادەکردنی خاک و ئینجانە و چۆنییەتی چاندنی دار و نەمام و کات و جۆرەکانی موتوربە و شێوازی ئەنجامدانی هەریەکە لە جۆرەکان هەنگاوبەهەنگاو بەوردی، هەروەها جۆرەکانی خاک و گڵ و جووت کردن و پەینی ئاژەڵی لەگەڵ ڕێنمایی تایبەت بۆ چۆنییەتی بەکارهێنانی قڕکەر و ماددە کیمیاییەکان.
=KTML_Bold=ناوەرۆکی بابەتە باس کراوەکانی ناو پەرتووکەکە=KTML_End=
- پۆلێنکردنی ڕووەکەکان و باخەوانی
- جۆرەکانی نەمامخانە
- جۆرەکانی ئینجانە
- ئامێرەکانی باخەوانی
- هەڵبژاردن و ئامادەکردنی زەوی
- شێوازی چاندن
- جۆگەلەکان
- کەزاخەکردن و وەرزی کەزاخەکردن
- بەهێزکردنی زەوی
- فاکتەرەکانی گەشەکردنی ڕووەکەکان
- پۆلێنکردنی خاک
- جووت کردن ( سوودەکانی و تایبەتمەندییەکانی)
- شێوازەکانی ئاودێری
- پەینی کشتوکاڵی و جۆرەکانی
- کەلوپەلی موتوربە کردن و جۆرەکانی و کاتی موتوربە کردن
- چاودێرییە پێویستەکان دوای موتوربەکردن
- موتوربەی لق بڕاو
- موتوربەی تەرسیعی
- موتوربەی تاجی
- موتوربەی نیمانیم
- موتوربەی زینی
- موتوربەی گۆپکەیی
- قەلاچۆکردنی ئافاتەکان [1]