باس لە ڕێنماییەکانی سەلامەتی و تەندرووستی دەکات لە بواری بیناسازیدا بۆ هەر سێ قۆناغی (پێش بینا، لەکاتی بیناسازیدا و پاش تەواوبوونی بینا).
- یەکێکە لە بابەتە سەرەکییەکانی ڕێبەرەکە بریتییە لە بنەما سەرەکییەکانی سەلامەتی و مامەڵەکردن لەگەڵ مەترسیدا.
- باس لە ئاگر و جۆرەکانی کراوە لەگەڵ ئەو مەترسی و هۆکارانەی دەبێتە هۆی درووستبوونی ئاگر و پلان و ڕێگاکانی دەربازبوون لەئاگر و دوکەڵ و چۆنییەتی بەکارهێنانی ئاگرکوژێنەوەکان.
=KTML_Bold=قۆناغی پێش دەستپێکردن بە کاری بیناسازی=KTML_End=
▪️باس لە بەڕێوەبردنی پێگەی پڕۆژەکان دەکرێت بە شێوەیەکی سەلامەت و ئەو ئەرک و بەرپرسیارییەتییانەی کە هەریەکە لە خاوەنکار، بەڕێوبەر، سەرپەرشتیار و کرێکار لەئەستۆی دەگرن، دواتر باس لە ئامادەکاری بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و لەناکاو دەکرێت، پاشان ئاماژە بە کەرەستە خۆپارێزییەکان وەک ( پارێزەری سەر، دەست، چاو، ڕووخسار.... هتد) دەکرێت، و شێوازی سەلامەت بۆ بەکارهێنانی هەموو ئەو کەلوپەل و ئامێرانەی لە پێگەدا بەکاردێن باس کراوە.
=KTML_Bold=قۆناغی دەستپێکردن بە کاری بیناسازی=KTML_End=
▪️باس لەو مەترسییانە کراوە کە لە هەر هەنگاوێکی بیناسازی دا ڕووبەڕووی کرێکار و وەستاکان دەبێتەوە و ڕێگاکانی کارکردنێکی سەلامەت بۆ هەریەکە لەم ستافانە خراوەتە ڕوو:
-شیش و قاڵب بەستن
-کۆنکرێت کردن
-دیوار کاری
-گەچکاری و لەبغ و بۆیە
-کارەبا و کاری بەستنی ئاو و ئاوەڕۆ
-بۆری غاز و دەرگا و پەنجەرە
-بۆری غاز و سیستمی سارد و گەرمی
=KTML_Bold=قۆناغی دوای تەواوبوون لە کاری بیناسازی=KTML_End=
باس لە بەڕێوەبردنی پڕۆژە بیناسازی یەکانی وەک ( یەکەی نیشتەجێبوون، خوێندنگە و چێشتخانەکان) کراوە دوای تەواوبوونیان.
- باس لە فریاگوزاری سەرەتایی و چۆنییەتی مامەڵەکردن و بەهاناوەچوون بۆ کۆمەڵێک حاڵەتی گشتی کراوە کە پێویستە هەموو کەسێک زانیاری لەبارەیانەوە هەبێت.
- ڕێبەرەکە بە زمانێکی سادە داڕێژراوە سەدان وێنە و خشتە و وێنەی ڕوونکردنەوەیی کوالێتی بەرز بەکارهاتووە، ئەمە جگە لەوەی بە بەرزترین کوالێتی چاپکراوە و هارد کەڤەرە. [1]