لەم پەرتووکەدا باس لە کێشە و هۆکارەکان و پشکنینی بەشی کارەبایی و وایەرمەنی ئۆتۆمبێل کراوە بەشێوەیەکی زانستی و کرداری و چارەسەرەی کێشەکانیش خراوەتەڕوو.
-هەروەها ئەو ئامێر و کەرەستە کارەبایی و میکانیکییانەی لەم بوارەدا بەکاردێن باس کراوە لەگەڵ چۆنییەتی بەکارهێنانیان.
- گرنگییەکی زۆر بە وێنە و خشتە دراوە بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە و تێگەیشتن لە بابەتەکان.
- پەرتووکەکە بۆ ئەندازیارانی میکانیک و ئەوکەسانەی لە بواری چاککردنەوە و سێرڤسی ئۆتۆمبێل کاردەکەن زۆر بەسوودە و زانیاری کرداری زۆر باشی تێدایە بە زمانێکی سادە و ئاسان بۆ تێگەیشتن.
=KTML_Bold=پوختەی بابەتە باس کراوەکانی ناو پەرتووکەکە=KTML_End=
- باسکردنی سیستەمە کارەباییەکانی ئۆتۆمبێل
- دەستنیشانکردنی کێشەکان
- باسکردنی نیشانەی کێشەکان
- چۆنییەتی پشکنینی بەشەکان
- ڕونکردنەوەی هێماکانی ناو داشبۆرد
=KTML_Bold=بەشێک لە بابەتە باس کراوەکانی ناو پەرتووکەکە=KTML_End=
- دابەزینی ڤۆڵت
- بەکارهێنان و فێربوونی ئامێری مەڵتیمیتەر
- پاتری ئۆتۆمبێل
- دۆزینەوەی ئاگر (ئەمپێر) دزین
- سیستەمی سلف
- سیستەمی دیلەمۆ
- کەتاوت
- سیستەمی ڕووناکی
- هۆڕن
- ماتۆڕی هەوای سارد و گەرم
- ڕادیۆ
- هیتەری جامی پشتەوە
- هەستەوەر (حاسە)
- پلاک
- سیستەمی سوتەمەنی
- مەرەجەع
- نۆزڵ
- گێچی بەنزین ( تەوافە)
- سیستمی دژە وەستان ABS
- سیستمی دژە خلیسکان
- هێما و نووسینەکانی سەر قەباغی پارێزەر (فیوزبۆکس) [1]