ئەم پەرتووکە بریتییە لە باسکردن و ئاشناکردنی GIS بە خوێنەران و ئەندازیارانی کورد.
تێیدا بە وێنە و وردەکارییەوە باسی پێکهاتە سەرەکییەکانی GIS دەکات کە چییە و کێ بەکاری دەهێنێت و سوودی چییە و بۆچی و لە کامە بواری ژیاندا بەکاردێت.
وەک چۆن هەموو میللەتێک زمانێکی هەیە ئاواش GIS وەک زمانێک وایە بۆ بەکارهێنەرانی کە بەهۆیەوە بە باشترین و ئاسانترین شێوە دەتوانن لە داتاکان تێبگەن و ئاڵوگۆڕی پێبکەن، وە دەتوانن باشترین بڕیار بدەن بۆ چارەسەرکردن و شیکردنەوەی داتاکان.
=KTML_Bold=گرنگترین بابەتە باس کراوەکانی ناو پەرتووکەکە=KTML_End=
- پێناسە و مێژوو و سوودەکانی GIS
- سۆفتوێرەکانی GIS
- بەکارهێنانەکانی GIS لە بوارەکانی ژیاندا
- کەڵک و بەکارهێنانەکانی GIS لە کوردستاندا
- وێبسایت بۆ داتای بێبەرانبەری GIS
- ئامراز و بەکارهێنانی ArcGIS
- لینکی هەندێک کۆرسی بێبەرانبەری GIS
- هەندێک بابەت و تایتڵی توێژینەوە بۆ GIS
[1]