ناو: چرکیز
نازناو: چرکیزی ڕەش
ناوی باوک: ڕەش
ڕۆژی لەدایکبوون: #25-08-1955#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #20-03-2008#
شوێنی لەدایکبوون: یەریڤان
شوێنی کۆچی دوایی: یەریڤان
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1955 لە گوندی زڤارتنۆڤس، نزیک شاری یەریڤان لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەو گوندە تەواوکردووە.
چرکیزی ڕەش: لە بنەماڵەیەکی ئێزدی بوو. لە ساڵی 1970 لە زانکۆی پەروەردەیی یەریڤان دەستی بە خوێندن کردووە، لە ساڵی 1975 بڕوانامەی باکالۆریۆسی بەدەست هێناوە. هەر لەو ساڵەدا تێزی ئەدەبی کوردی پێشکەش بە نووسەری بەناوبانگی کورد #حاجی جندی# کردووە کە هاوکات مامۆستای ئەو زانکۆیە بوو. حاجی جندی وەک مامۆستای ڕۆشنبیران ناودەبرا، هاوکارییەکی باشی کرد تا لە ساڵی 1980 بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست هێنا لە هەمان زانکۆ بوو بە مامۆستای زمان و ئەدەبی ئەرمەنیی. هەروەها پەرتووکێکی شیعری بە ناوی (Şoreşa Peyvan) چاپ و بڵاو کردەوە. هەروەها وەرگێڕانی بۆ 3 پەرتووکی #عەبدوڵڵا ئوجەلان# کرد.
پەرتووکێکی تری بە ناوی: (Ezdayetî ) کە لەلایەن فیدراسیۆنی ئێزدی ئەوروپییەوە ئامادەکراوە، وەریگێڕا بۆ زمانی ئەرمەنی. نزیکەی دە ساڵ سەرنووسەری ڕۆژنامەی مێزۆپۆتامیا و میکاگێت بوو کە بە زمانی کوردی و ئەرمەنی بۆ کوردانی ئەرمینیا بڵاودەکرایەوە. هەروەها دەیان وتار و بەرهەمی له ڕۆژنامه کوردی و ئەڕمەنییەکاندا دەرباره ی زمان و ئەدەبی کوردی بڵاو کردەوە. هەروەها بەشداری زۆرێک لە کۆڕ و سیمینارەکانی تایبەت بە زمان و کولتووری کوردی دەکرد.
لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بە مەبەستی پاراستنی مافی زمان و کولتووری کوردیی لە ئەرمینیا، بۆ ماوەیەک ڕەوانەی ڕووسیا کرا. لە کاتی چالاکییەکانی کوردستانی سووردا، لەگەڵ زمانناس (عەزیز مامۆیان)، وەک وەزیری پەروەردە دەستنیشان کران. دوای تێکدان و لەناوچوونی کوردستانی سوور (1992)، دەستی کرد بە کارکردن بۆ ناسنامە و مافە کولتوورییەکانی کوردانی دانیشتووی سەر خاکی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو. دواتر خەباتی ئازادییناسی و هەوڵیدا هۆکاری ڕاستەقینەی کۆمەڵکوژی و کۆمەڵکوژییەکانی دژی ئێزدییەکان بزانێت کە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن کوردانی موسڵمانەوە هێرش دەکرایە سەریان و جینۆساید دەکران و بەم شێوەیەش کاری گەورەی لە پەرەپێدانی (زانیاری نیشتمانی) کرد. هەروەها وەک نوێنەری کوردانی قەفقاز جێگەی خۆی گرت. و لەنێوان ساڵانی 2002 بۆ 2007، سەرۆکایەتی لیژنەی کوردستانیی کرد، کە بەهەمان شێوە ڕۆڵی ئەنجوومەنی هەرێمی گێڕاوە و دامەزراوە کوردییەکانیش لە ئەرمینیا لەژێر چەتری ئەم لیژنەیەدا کاریان کردووە.
سەرچاوە: کوردیپێدیا
وەرگێڕانی لە ڕووسییەوە: #ڕاپەر عوسمان عوزیری#
[1]