ناونیشانی پەرتووک: چیرۆکەکانی مێژووی جیهان
ناوی نووسەر: لاورا ئۆرڤیتۆ
ناوی وەرگێڕ: #محەمەد فایەق#
چیرۆک گەلێک لە یۆنانی کۆنەوە
بەرلەوەی شازادە پاریس لە دایکببێت، هیکۆبای دایکی خونێکی سەیری بینی. شەوێکیان نووستبوو، هەستیکرد لە ناوەوەیدا بڵێسەی ئاگرێک خەریکە هەموو شتێک دەسووتێنێت. ئاگرەکە لە پەسا هەر گەورەتر دەبوو، بە ئاڕاستەی دیوارەکەی ترۆی دەڕۆیشت و شاری دەسووتاند. بەترسەوە لە خەو ڕاپەڕی و بانگی پادشای کرد، ئەوەی بینییبووی بۆی گێڕایەوە...... [1]