هەڵە باوەکان تا ئێستاشی لەگەڵ بێت بەردەوامی هەیە، بەتایبەت بریندارکردن لەکاتی ئەنجامدانی کەڵەشاخ، زۆر دووبارە دەبێتەوە، هۆکاریش ئەوەیە؛ دەکرێ کەسانێک بە ناتەندرووستی و هەڕەمەکی بریندارکردن ئەنجام بدەن، کە ئەندازەکانی بریندارکردنی زۆربێت و دووربێت لە زانستی پزیشکی.
بریندارکردن؛ بنچینە و بنەمایەکی سەرەکی و گرینگی ئەنجامدانی کەڵەشاخ گرتنە، ئەگەر بریندارکردنێکی پزیشکی و تەندرووست ئەنجامبدەین، وە بەپێوەری زانستی پزیشکی کەڵەشاخ بێت، کە پزیشکان و پسپۆڕان باسیان لێوەکردووە، ئەوا کەڵک و کاریگەرییەکی زۆری دەبێت.
=KTML_Bold=هەڵە بریندارکردن بە نەشارەزایی، زۆر جار دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەنەخۆش، جەستەی ئەو کەسە تووشی چەندین گرفتی تەندرووستی دەبێت لەوانە:=KTML_End=
ئازارێکی زۆر هەست پێ دەکات، تاماوەیەک برین درووستدەبێت لەسەر جەستەی و درەنگ ساڕێژ دەبێتەوە، تووشی هەوکردن دەبێت، ئاسەواری موس و شفرەی نەشتەرگەری لەسەر جەستەی دەمێنێتەوە، بێتاقەت و بێ هێز و کەم خوێن دەبێت، لە هۆش خۆی دەچێت، دەرشێتەوە، بێزار دەبێت یان بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن ژیانی دەکەوێتە مەترسیەوە، ڕەنگە ئەو کەسە وای لێبێت هەرگیز جارێکیتر لەژیانیدا دووبارەی نەکاتەوە.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= هەندێ کەس کە بەنەشارەزایی دەیکەن و دوور لە بنەمای زانستی پزیشکی برینداکردن ئەنجام دەدەن، وادەزانن تا قوڵ بیبڕێن و بریندارکردنی زۆر ئەنجام بدەن و خوێنی زۆری لێ دەربێت ئەوا شیفا و دەرمانی لەگەڵ دایە، ئەم بۆ چوونە دوورە لە بنەمای زانستی پزیشکی کەڵەشاخ، ئەوانەی بەم جۆرەیە بریندارکردن بەقوڵی و بەئەندازەی زۆر دەیبڕن، ئەو شێوازە بریندارکردنە هەڕەمەکیە، دەبێت واز لەم ڕێگەیە بهێنن. [1]