مێخەک سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندرووستی، دەوڵەمەند بە ڤیتامین C ، B6 ، B12 ، A ، H و D، هەروەها ماددە کانزاییەکانی وەکوو ئاسن، کالسیۆم، فۆسفۆر، سۆدیۆم، زینک و مەگنسیۆمی تێدایە، دژە شێرپەنجەیە و سوودی زۆرە، بەتایبەتیی بۆ خانمان، لە گرنگترین سوودەکانیشی بریتیین لە:
1. سوودی هەیە بۆ خانمانی دووگیان، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان، یارمەتیی گەشەی منداڵ دەدات، هەروەها سوودی هەیە بۆ مێشکی کۆرپەلە، ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە قەبزی یان سکچون لە خانمی دووگیان، بەڵام پێویستە پێش بەکارهێنانی ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت.
2. سوودی هەیە بۆ سوڕی مانگانەی خانمان، دەتوانیت بە زەیتەکەی مەساجی پێبکەیت ئازاری سوڕی مانگانە کەمدەکاتەوە، هێلکەدان خاوێندەکاتەوە، ڕۆڵی هەیە لە ڕێکخستنەوەی سوڕی مانگانە.
3.هێلکەدان بەهێز دەکات.
4. مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە و خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات.
5. ئازاری ددان کەمدەکاتەوە، جوینی بە گەدەی بەتاڵ بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت.
6. ڕێژەی شەکری خوێن هاوسەنگ دەکاتەوە.
7. سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات، ڕێگری دەکات بە مەیینی خوێن.
8. سیستمی خەو ڕێکدەخاتەوە، یارمەتیت دەدات زوتر خەوت لێبکەوێت. [1]