ترشی و تفتی دوو واژەن بەهۆی زیادبوونی یا کەمبوونی هایدرۆجین لە هەر شلەیەکدا ڕوو دەدەن، زیادبوونی هایدرۆجین ترشی درووست دەکات، وە کەم بوونی تفتی، ڕێژەی هایدرۆجین لە خوێندا لە حاڵەتی ئاسایی کەمێک تفتە و زۆربەی زۆری نەخۆشییەکان دەبنە زیادبوونی ترشی لە خوێن وە هەروەها شێوازی خواردن و خواردنەوە زۆر کاریگەریی هەیە لە زیادبوونی ترشی خوێن (وەکو زۆر خواردنی گۆشت، شەکر، چەوری، وە کەم خواردنی سەوزە و میوە و کەمی وەرزشکردن).
نیشانەکانی زیاد بوونی ترشی خوێن: زوو ماندوبوون، سەرئێشە، زووزوو نەخۆش کەوتن بەهۆی بێهێزی بەرگری لەش، تەنگەنەفەسی، ئازاری گەدە.
ئاکامەکانی زیاد بوونی ترشی لە خوێن بریتییە لە: زوو پیربوون، نەخۆشی شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن، هەوکردنی گەدە و کۆلۆن، نەخۆشی دڵ، کەمکاری جگەر و گورچیلە و دواتر درووستبوونی نەخۆشی شێرپەنجە).
خانەکانی شێرپەنجە لەناو ناوەندێکی ترشدا گەشە دەکەن وە بە بوونی تفتی دەمرن، بە بەکارهێنانی ئاوی تفت بۆ خواردنەوە ڕێژەی ترشی خوێن کەمدەکات و پێشگیری دەکات لە گەلێکی زۆر لە نیشانەکانی پیربوون و نەخۆشییەکانی تر کە شێرپەنجە یەکێکیانە، تەنانەت ژاپۆنیەکان ناسراون بە تەمەن درێژیان وە یەکێک لە هۆکارەکانی بریتییە لە خواردنەوەی ئاوی تفت.
=KTML_Bold=چۆنییەتی ئامادەکردنی ئاوی تفت:=KTML_End=
- دوو لیتر ئاو.
- خوێی ( زبر یا دەریایی یا هێمالایا) کەوچکێکی چا.
- لیمۆ یەک دانە.
لیمۆکە قاش دەکرێت و لەگەڵ خوێکەدا دەکرێتە ناو ئاوەکە و بەباشی تێکدەدرێت و لە دوای 6 کاتژمێر بەکاردەهێنرێت، بەیانیان نیو کاتژمێر پێش نانی بەیانی سێ پەرداخ لەم ئاوە بخورێتەوە.
خواردنەوەی ئاوی تفت دەبێتە پاراستنی ئەندامەکانی وەکوو مێشک، دڵ، جگەر و گورچیلە لە کاریگەریی خراپی ترشی و چەوری و بەهێزبوونی بەرگری لەش و زیادبوونی ڕێژەی ئۆکسجینی خوێن و هەڵمژینی کانزاکان لە ڕیخۆڵە و دەرکردنی ژەهرەکان لە لەش. [1]