#کاهوو# سەوزەیەکی تەندرووستە، دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی خۆراکی و ڤیتامین و کانزا جۆراوجۆرەکان، هەروەها پرۆتینی تێدایە، ئەم سوودە گرنگانەی هەیە بۆ تووشبوانی نەخۆشی شەکرە.
1. ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە، جەستە لە نەخۆشی دەپارێزێت.
2. یارمەتیی جەستە دەدات دژی نەخۆشییەکان بجەنگێت و سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
3. ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە، بەتایبەتیی شێرپەنجەی خوێن و مەمک.
4. هەستی تێربوونت پێدەبەخشێت و یارمەتیت دەدات بڕێکی کەمتر لە خواردن بخۆیت.
5. پشوو بە دەمارەکان دەدات و سیستمی خەو باشتر دەکات.
6. ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن نزم دەکاتەوە.
7. مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە لەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشییەکە نەبوون. [1]