گۆڤارێکی وەرزی ئەکادیمی و زمانەوانییە دەزگای زمانەوانیی کوردی–زانکۆی جیهان دەریدەکات
خاوەنی ئیمتیاز: د. نەوزاد یحیی باجگر
سەرپەرشتی زانستی: پ. د. #وریا عومەر ئەمین#
سەرنووسەر: د. مٶمن یاسین محەمەد ئەمین
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=518249&document=0004.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە 0001ی زمانەوانی=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=518249&document=0003.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە 0002ی زمانەوانی=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=518249&document=0002.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە 0003ی زمانەوانی=KTML_Link_External_End=
خەمێکی دیکەی زمانەوانی
(بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی وەرزنامەی زمانەوانی)
#ئارام سدیق#
زمانی کوردی لەگەڵ ئەو گەشەکردنانەی لەم 30 ساڵەی دوای ڕاپەڕیندا بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام زەبری گەورەشی بەر کەوتووە، یەکێک لەو زەبرانە ئەوەیە، کە نەوەیەکی نوێ درووست بووە بەهۆی ئەوەی لە خوێندنگەی تایبەت و ئینگلیزی دەخوێنێت، ناتوانێت بە باشی بە کوردی قسە بکات، نەک بتوانێت پێی بنووسێت و بیر بکاتەوە. ئەمەش ئەو سەرەتایەیە کە ئەوەی لەم 30 ساڵەدا بە دەستمان هێناوە و زمانەکەمان گەشەی کردووە ڕەنگە بە 30 ساڵی دیکە لەگەڵ ئەوەی ئەو گەشەکردنە دەوەستێت، هاوکات پێدەچێت بەرەو پوکانەوەش بڕوات. بێگومان من لەمبارەیەوە ڕەشبین نیم، بەڵام دۆخێک لەبەرچاومە، کە ناتوانم لە ئێستاوە ترسم بەرانبەری نەبێت. ترسێک کە بەرهەمی خەمێکی گەورەیە بۆ زمانی کوردی.
لەلایەکی دیکەوە ئەگەر سەرنج لە دۆخی ڕۆشنبیریی و ئەکادیمی کوردی بدەین، دەبینین دۆخێک درووست بووە سەبارەت بە زمانی کوردی، دۆخێکە زیاتر پرتەوبۆڵە بەسەریدا زاڵە و هیچ کارکردن و خەمی ڕاستەقینەش نابینرێت. زۆرجاریش کێشەکانی زمانی کوردی بەلاڕێدا دەبەن و لە ڕووکەشدا خۆیان وەکوو خەمخۆر پیشان دەدەن، کە زۆرجار ئامادەیی ئەوەیان تێدا نییە هیچ هەنگاوێکی خەمخۆرانەی کرداری بنێن بۆ خزمەتی زمانی کوردی.
لەنێو ئەو دۆخە پڕ لە نائومێدییەدا، کە بەشی هەرە زۆری کەسە ئەکادیمی و ڕۆشنبیران تەنیا قسەیان هەیە و کرداریان نییە، بەڵام تروسکەیەک لە زانکۆی جیهانەوە و خەمێکی گرنگ لەو زانکۆیەوە بۆ زمانی کوردی لە دایک بوو، کە ئەویش دەرکردنی وەرزنامەی زمانەوانییە ئەم وەرزنامەیە دەزگای زمانەوانیی کوردی زانکۆی جیهان دەریدەکات، کە بە خوێندنەوە و وردبوونەوە لەم ژمارەیە هەست بە خەمێکی زمانەوانی قووڵ دەکەین کە خەمخۆرانی بیر لە زمانی کوردی و نەوەستانی گەشەکردنەکانی 30 ساڵی ڕابردووی دەکەنەوە.
ئەم وەرزنامەیە کە لە هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی یەکەمی بڵاوکرایەوە. یەکێکە لە هەنگاوە نوێکانی ئەم زانکۆیە بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی زمانی کوردی، بەو پێیەی یەکێک لە مەرجەکانی بابەت بڵاوکردنەوە لە گۆڤارەکەدا ئەوەیە کە وتار و توێژینەوە تەنیا بە زمانی کوردی بڵاو دەکاتەوە.
لە یەکەم ژمارەی زمانەوانیدا تەوەری سەرەکی گۆڤارەکە تەرخان کرا بۆ کاریگەرییەکانی زیرەکی دەستکرد لەسەر زمان و لەمبارەیەوە کۆمەڵێک وتار و توێژینەوەی تێدایە، کە جێگەی سەرنج و دەست خۆشین. هاوکات کۆمەڵێک وتار و توێژینەوەی دیکە لە گۆڤارەکەدا بڵاوکراوەتەوە جێگەی سەرنجن یەکێک لەو توێژینەوەکان سەبارەت بە فاکتەری ئەدەبییە لە بەستانداربوونی دیالەکتیک لە زمانی کوردیدا. ئەم بابەتە جێگەی مشتومڕێکی زۆرە و یەکێکە لەو بابەتانەی بەردەوام بە گەرموگوڕییەوە لەبارەیەوە دەنووسرێت. هاوکات توێژینەوەیەکی دیکەشی تێدایە سەبارەت بە ئاوێزانی زمانی و تێکڕژانی وێژەیی لەنێوان واقیع و خەیاڵدا، کە ئەمەش یەکێکی دیکەیە لەبابەتە گرنگەکان. بێگومان ئەم دوو توێژینەوەیە نموونەی زیندووی توێژینەوەکانن و هاوکات توێژینەوەیەکی دیکە سەبارەت بە زمانی کوردی، کە پێنج دیالەکتیکی نوێ پێشکەش دەکات بڵاوکراوەتەوە. بێگومان ئاماژەدان بەم سێ بابەتە نیشانەی ئەوە نییە بابەتەکانی دیکە گرنگ نەبن، بەڵکوو چاوپێکەوتنەکەی یۆڤال نوح هەراری سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد یەکێکی دیکە بوو لە بابەتە نوێ و گرنگەکان، هەر خودی تەوەرەی سەرەکی کە بۆ زیرەکی دەستکرد تەرخان کراوە بابەتێکی گەلێک نوێی زمانەوانییە.
ماوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە بکەین کۆی ئەوەی لەم ژمارەیەدا بڵاوکراوەتەوە گرنگی تایبەتیان بۆ زمانی کوردی هەیە و بابەتگەلی گرنگ و نوێن، کە پێویستی ئێستای دونیای ئەکادیمی و ڕۆشنبیریی و زمانەوانی کوردین. [1][2]