ناونیشانی پەرتووک: گۆرانییەکان
ناوی نووسەر: کاوە فەقیەزادە
شوێنی چاپ: سوید
دەزگای پەخش: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
=KTML_Bold=بەشێک لەناساندنی پەرتووکی گۆرانییەکان=KTML_End=
سەرچاوەی فۆلکلۆر، دەگەڕێتەوە سەر ئەو بیرو بڕوا و داب و نەریت و حەکایەت و گۆرانییەکان گەلەرییانەی کە لە بەرەبەیانی مێژووی ژیانی خەڵکەوە هاتوون و لە ڕوانگەی زانستی کۆمەڵناسییەوە، ڕاگرتن و پاراستنیان لەسەر شانی چینەکانی ناوەندی و خوارووی کۆمەڵدا بووە.
گۆرانیبێژەکان و دانەری مووسیقێکان زۆرتر بێ نیو و نەناس ماونەتەوە و بەرهەمەکەیان لە بەرەیەکەوە بۆ بەرەیەکی دیکە پشتاوپشت ڕۆیشتووە. بەشی هەرە زۆری ئەم وسیقییانە، یا تەنیا بە دەنگی دەنگخۆشێک و یان بە سۆزی دەنگی ئامێرێک، باو بوونەوە، دیارە ئەم هەستە خاوێن و جوانەی کە لەم مووسیقییانەدا هەیە، زمانێکە بۆ ناساندنی فەرهەنگ و فۆلکلۆری هەر میللەتێک.
کوردستان یەکێکە لەو وڵاتانە کە لە بواری مووسیقیدا زۆر دەوڵەمەندە و توانیوێتی قەدر و مەقامی خۆی ڕابگرێ، هەروەﮪا ئەو مەزنانەی کە بۆ پاراستنی فەرهەنگ و کەلتووری میللەتەکەمان هیچ کاتێک ڕاوەستانیان نەبووە، نابی لە بیربچنەوە. ئەمڕۆ پێویستە ڕێزیان لێبگرین و دەستیان ماچ بکەین. لەم قۆناغە بەرینەدا، گەورە پیاوانێک وە کو مامۆستایان عەلی مەردان، تاهیرتۆفیق، محەمەد ماملێ، حەسەن زیرەک، و مامۆستا مەزهەری خالقی و…تاد، دەورێکی ئەوەندە بەرچاویان هەبووە کە هەتاهەتایە لەسەر لوتکەی بەرزی هونەری مووسیقی کوردی ئەدرەوشێنەوە. [1]