ناونیشانی پەرتووک: کۆمەڵگای فەلسەفی
ناوی نووسەر: د. حسێن خەلێقی
شوێنی چاپ: سوید
دەزگای پەخش: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
لەم نووسراوەدا، بەپێی توانا تێکۆشاوم جموجووڵی مرۆڤ بۆ خۆئافڕاندن و ناسینی دەوروبەر و ئافڕاندنی ئامراز بۆ ئاسانکاری لە ژیاندا و شێوەی بیرکردنەوەی سەرەتایی ئەو، بەوردی بخەمە بەر باس و پیناسەیەک لە مرۆڤ پێشکەش بکەم و بە قۆناغەکانی فێربوون و فێرکردن و گوڕانکاری لە مرۆڤدا و بە دەستی مرۆڤ لە سرووشتدا، ئاماژە بکەم و ئەو جار لە قۆناغی دواتردا شێوە بیرکردنەوە و ڕێبازە بیرمەندییەکانی لە ناوچە جۆراجۆرەکانی جیهاندا، شی بکەمەوە و شوێنەواری بیری فەلسەفی لەسەر هەڵسوکەوتی ئەندامەکانی کۆمەڵ بۆ خوێنەر شی بکەمەوە. ئایا کومەڵگا، بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی و پەیوەندی چروپڕی ئەندامەکانی و پەیوەندی نێوان بنکە و بنیاتە کومەڵایەتییەکانی، پێویستی بە فەلسەفە و بیرمەندی فەلسەفی هەیە؟ [1]