کیفاح مەحمود، ڕاوێژکاری پێشووی، #مەسعود بارزانی# سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، دووپاتی دەکاتەوە #هەولێر# هاوکارییەکی گەورەی لەگەڵ بەغدا هەیە لەسەر پرسی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە سنوورییەکان.
کیفا مەحمود بۆ ماڵپەڕی حورە ڕایگەیاند، #حکومەتی هەرێمی کوردستان# بەشداری لە دانووستانە سێ قۆڵییەکانی نێوان ئێران و ئێراق و کوردستاندا کردووە، کە ئەوەش ڕێککەوتنێکی لێکەوتەوە.
ئەو ڕاوێژکارەی پێشووی بارزانی ڕاشیگەیاند، دانانی پاسەوانی سنووریش لە ناوچەکەش بەشێکن لەو سیستمە سەربازییەی ئێراق، کە لەگەڵ ئێران لەسەری ڕێککەوتووە و هەرێمیش بەشدارە لە پڕۆسەکە.
ئەو باسی لەوەش کردووە، حکومەتی کوردستان بە سەرۆکایەتی #مەسرور بارزانی# و جێگرەکەی #قوباد تاڵەبانی# نوێنەرایەتی هەموو #کوردستان# دەکات، بۆیە ڕێککەوتنەکە بە ڕەزامەندی و هاوکاری هەمووان لە #سلێمانی# و #هەولێر# کراوە و بەدووریشی دەزانێت ئەو پرسە کاردانەوەی لێبکەوێتەوە.
مەحمود ئاماژە بەوەش دەکات، کە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لە بەرژەوەندی هەرێمدایە، بەو پێیەی وتاری سیاسی هەرێم هەمیشە جەخت لەسەر ڕێزگرتن لە پەیمان و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و ئاوارە بیانییەکان لەسەر خاکەکەی و پاراستنی بەرژوەندی هاوسێکانی دەکاتەوە.
هەروەها ڕایگەیاند، لە بەرژەوەندی کوردستان و ئێران و ئێراقیشە ناوچەکە بە گشتی و ناوچە سنوورییەکان بە تایبەتیی بەئارامی بمێنێتەوە و خەڵکەکەی تێیدا بژین. [1]