#مەحمود عوسمان# سیاسەتمەداری کورد هۆکاری لاوازبوونی #هەرێمی کوردستان# لە بەرانبەر بەغدا بۆ ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# گەڕاندەوە.
مەحمود عوسمان دەڵێت: ناکۆکی و ململانێی بەردەوامی نێوان لایەنە کوردییەکان بەتایبەتیی لەنێوان هەردوو حزبی سەرەکی دەسەڵاتدار، پارتی و یەکێتی، زیانی بە بەرژەوەندییەکانی هەرێم گەیاندووە و بەتەواوی لاوازی کردووە.
ئەو سیاسەتمەدارە دەشڵێت: ئەگەر لایەنە کوردستانییەکان یەکگرتوو بوونایە، وەک ساڵانی ڕابردوو، دۆخی هەرێم باشتر دەبوو، پێگەی #هەولێر#یش لە بەغدا بەهێزتر دەبوو، بەڵام ئێستا دابەشبوونەکە کاریگەریی لەسەر مافەکانی هاووڵاتییانی کوردیش داناوە، بووەتە هۆی لاوازبوونی دەنگی کورد لە بەغدا.
ئەو باسی لەوەش کردووە، کە ئێستا بۆشایی سیاسی لە هەرێمدا هەیە، هاوکات هۆشداریشی لە لێکەوتەکانی ئەو دۆخەو داوای چارەسەری بەپەلەی کرد. [1]