=KTML_Bold=بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق دەرکەوتەوە و بەنیازیشە پڕۆژەیەکی هونەری ئەنجامبدات.=KTML_End=
بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری #سلێمانی# بڵاویکردەوە، #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق و سەرۆکی فێستڤاڵی سلێمانی و موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیریی و هونەر و لەگەڵ هونەرمەندان و نووسەران، گفتوگۆیدان لەبارەی کارەکانی ڤێستیڤاڵی سلێمانی ئاوازی گەلان لە هەواری شار کردووە.
بڕیارە ڤێستیڤاڵی سلێمانی ئاوازی گەلان، لە ڕۆژانی 8 تا 11ی 9 لە شانۆیی ڕۆمانی پارکی هەواری شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، کە پڕۆژەی بەرهەم ساڵحە و دوای دەستبەرداربوونی لە پۆستی سەرۆک کۆمار لە ساڵی ڕابردوو، یەکەم جارە لە پڕۆژەیەکدا لە سلێمانی دەردەکەوێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێک، لە کۆبوونەوەی نووسەران و هونەرمەندان، بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرپەرشتیاری گشتی ڤێستیڤاڵی سلێمانی ئاوازی گەلان، ڕایگەیاندووە، ڕۆڵی هونەرمەندانی کوردستان، ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوە و پێویستە هەمووان خزمەتی هونەر و هونەرمەندان بکەین.
هەروەها ڕایگەیاندووە، دەمانەوێت لە ڕێی دیداری سلێمانی بۆ کلتوور و هونەر، یەکەمین ڤێستیڤاڵی میوزیکی سلێمانی ئاوازی گەلان، وەک خزمەتێک پێشکەشی هونەر و کوردستان بکەین، بۆ ئەوەش پێویستمان بە هەماهەنگی و کاری پێکەوەییە. [1]