لە درێژەی خولەکانی دا ، لیژنەی پێشڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراق خشتەی یارییەکانی جەولەی یەکەمی خولی پلە یەکی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی عێراقی ئاشکرا کردوو بڕیاری دا کە لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەرواری 12 ی ئابی 2023 یارییەکانی دەست پێبکات .
ئەمه و لە یەکەم یاری خۆی ، تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا و لە شاری ئەنبار دەبێتە میوانی یانەی ڕومادی .
هەر لە یارییەکانی جەولەی یەکەم تازەپێگەیشتوانی ئەمانە بەغداد میوانداری لە المرور دەکات و هەروەک دیفاع مەدەنی میوانی صناعات کارەبا دەبێت ، لە لایەکی دیکەوە مینا و ناصریە لەسەر یاریگەی الولا بە یەک دەکەن .
جێگەی باسە تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوانی یانەی پێشمەرگە لە ئێستادا تەواوی ئامادەکاری بۆ ئه و خولە کردووە و دەیەوێت ژمارەیەکی قورسی یانە بەشدارەکان بێت .
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!