کەو بە زمانی کەو دەزانێت.
کەو: باڵندەیەکی کێوییە، بەشێوەیەکی سرووشتی لە چیاکانی کوردستان دەژیی، دەخوێنن و زمانێکی تایبەت بەخۆیان هەیە، مەبەست لەوەیە کە هەر کەسێک جۆرێک بیرکردنەوەی تایبەتیی هەیە، بەشێوازێکی جیاواز تێدەگات، مرۆڤەکان بۆ ئەوەی بە یەکەوە هەڵکەن، دەبێت زمانی تێگەیشتنی یەکتر بدۆزنەوە. [1]