کتکی ئیسراحەت، مشکی قەڵەو دەخوات.
کتک: پشیلە. بەشێک لە ماڵی گوندنشینان بەتایبەتیی ئەوانەی کاری کشتوکاڵ دەکەن و ساڵانە دانەوێڵە لە ماڵەکانیاندا ئەمبار دەکەن، مشکیان هەیە، بۆ ئەوەی مشک هەراسانیان نەکات، لەناو ماڵدا پشیلە ڕادەگرن، سرووشتی پشیلەش وایە کە خۆی ماتدەکات و لە جێگەیەکدا لێی دەکەوێت، هەر کاتێک مشکێک دەرکەوێت دەیگرێت. پەندەکە واتە: پشکی باش بۆ کەسی دەسەڵاتدارە. [1]