کیژۆڵە تەنگاوە و هەنجیریش بەکاوەخۆیە.
بەکاوەخۆ: بەئارەزووی خۆی. هەنجیر میوەیەکی هاوینەیە، زیاتر لە دوو مانگی پێویستە بۆ ئەوەی بەرەکەی پێبگات، جووتیار چەندی پەلە بێت، کەڵکی نییە. واتە: مرۆڤ لە ژیاندا چەندی پەلەبێت بۆ گەیشتن بە ئاوات، ئارەزوو و مەرامەکانی، ڕەوتی ژیان بە ئارەزووی ئەو ناڕواتەپێش. [1]