کوڕ کەوانی باوکی دەکێشێت، کچ تەشی دایکی دەڕێسێت.
کەوان: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، دارێکی درێژی کەمێک چەماوەیە، ژێیەکی پێوەیە، بۆ شیکردنەوەی خووری و لۆکە هەلاجەکان بەکاری دێنن، کارێکی پیاوانەیە. تەشی: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ڕستنی خووریی ژنان بەکاری دێنن. واتە: لە ئیش و کاردا کوڕ دەچێتەوە سەرئیشی باوک و کچیش دەچێتەوە سەرئیشی دایک.[1]